پرۆفایلهەواڵ

ئۆپڵ، كاتی فرۆشتنی ئاسترای 2021ی ئاشكرا كرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای ئۆپڵی ئەڵمانی، نەوەیەكی نوێی “ئۆپڵ ئاسترا”ی بەرهەمهێناوە، كە دیزاین و ڕووكارێكی ناوازەی هەیە و دەبێتە یەكێك لە بەرهەمەكانی بۆ ساڵی 2021.

كۆمپانیای ئۆپڵ، لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاماژەی بەوەداوە، هەوڵەكانی بەرهەمهێنان لە نەوەی نوێی “ئۆپڵ ئاسترا” لە كارخانەكانی ” Rüsselsheim” لە ئەڵمانیا درێژەیان هەیە و ئۆتۆمبێلەكەیان بە توانا و داهێنانێكی نوێوە دەخەنە بازاڕەكانەوە.

 

كۆمپانیاكە، هیچ زانیارییەكی لەسەر تایبەتمەندی و پێكهاتەكانی بەرهەمە نوێكەی نەخستۆتەڕوو ئەوەندە نەبێت، كە لە 2021دا چاوەڕوانی هەوادارانیان بۆ “ئاسترا” كۆتایی دێت و لە پێشانگەكانی ئەڵمانیاوە دەست بە فرۆشتن دەكەن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن