رێنماییهەواڵ

ئێمە لەكوێی داهێنانەكانی دونیاداین؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ئەم وێنەیەی دەیبینن، داهێنراوێكی سادەی ناو ئوتومبێلەو ئەگەر بیكەین بە كوردی پێی ئەوترێت “درەوشانەوە یان شەوقدانەوە لە تاریكیدا”، ئەم پارچە فسفۆڕییە بچوكە، دەكەوێتە ناو سندوقی ئوتومبیلەوەو بۆ ئەوە دروستكراوە كە ئەگەر منداڵێك بێ ئاگاداریی گەورەكان لە سندوقی دواوە گیری خوارد، سەرنجی بكەوێتە سەری و بە راكێشانی، سندوقەكە بكاتەوە.


ئەم داهێنراوە سادەیە كە تا ئێستا ژیانی سەدان منداڵی لە مردن رزگار كردووە، لە مانگی 9ی ساڵی 2001وە لە ئەمریكا وەك مەرجی سەلامەتی لە ناو ئۆتۆمبێلدا سەپێنراوەو ھەر ئۆتۆمبێلێك لەو بەروارە بە دواوە دروست بكرێت، دەبێت ئەو تایبەتمەندییەی تێدا بێت.

لە بەرامبەردا لە ھەرێمی كوردستان تازە بە تازە  ئەیرباگ و قایشی سەلامەتی وەك مەرجی سەلامەتی جێگیركران و لە ساڵی داھاتووەوە بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت، ئەمە لە كاتێكدایە كە 40 ساڵ زیاترە لە وڵاتانی پێشكەوتوو ئەم تایبەتمەندیانە جێگیر كراون.

ئێمە كە ناتوانین ھیچ داھێنانێك بكەین، بەڵام خۆ زۆر ئاسانە ئەم داھێنانانە لە یاساكاندا جێ بكەینەوە، مەعقولە بزانین وڵاتان بیریان لەوە كردۆتەوە كە ئەگەر منداڵ لە سندوقدا گیری خوارد، دەبێت شتێك ھەبێت رزگاری بكات، كەچی لای ئێمە ھێشتا بیر لەوە نەكراوەتەوە كە بەكارھێنانی كورسی منداڵ، بكرێت بە یاسا، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ساڵانە سەدان منداڵ دەبنە قوربانیی ڕووداوەكانی هاتوچۆ!

سەرچاوە/ پەیجی هۆشیاریی هاتوچۆ


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن