رێنماییهەواڵ

ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە بەر تیشكی خۆر كاریگەری خراپ جێدەهێڵێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


 

ئۆتۆمبێل

ئەندازیارێكی میكانیك، ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل، لە وەرزی هاویندا لە بەرخۆر، پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێلەكە بۆ 2.1 هێندەی پلەی گەرمی دەروەی ئۆتۆمبێلەكە بەرز دەكاتەوە.

ھێمن ڕەفیق، ئەندازیاری میكانیك لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە،” بە پێی ئەو تێستانەی بۆ ئەو دۆخەم كردووە، ڕاگرتنی ئوتومبیل لە وەرزی هاویندا لە بەر خۆر، پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێل بۆ 2.1 ھێندەی گەرمی دەرەوە بەرز دەكاتەوە”.

 

بە پێی هەڵسەنگاندنەكانی ئەو ئەندازیارە بۆ ئەو دۆخە، واتە ئەگەر پلەی گەرمی ئەو ڕۆژە 40 پلە بێت ئەوا لەناو ئۆتۆمبێلەكە پاش 20 خولەك بۆ 84 پلە بەرز دەبێتەوە، كە ئەمەش كاریگەری خراپ جێدەهێڵێت لەسەر هەر كەل و پەلێكی وەكو ئامێری كارەبایی و بۆن و ئاوی خواردن و خۆراك و زۆر پێداویستی تر.

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن