پرۆفایلگەلەریهەواڵ

چێری “تیاگۆ 4″ی ئاشكرا كرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای ” چێری ” چینی، یەكێك لە بەرهەمە پڕ فرۆشەكانی بە شێواز و دیزاینێكی ناوازە لە ژێر ناوی (تیاگۆ 4) ڕاگەیاند.

تیاگۆ، بە هەیكەلێكی ناوازە و سەرنج ڕاكێش كە لە شێوەدا دەچێتەوە سەر دیزاینی بەرهەمە بەناوبانگەكەی كۆمپانیای فۆرد ” kuga”.

تیاگۆ4 بان پانۆرامییە و لایتینی سەرنج ڕاكێش و عەتەری دەرەچە فراوانی هەوا، تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكانی پێداوە.

هەڵسوڕێنەری تەگەری چواریی و دووانییەو قەبارەی تایەكانیشی 18 ئینجە.


لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا، كوشنی ناوازە بە داپۆشەری سەرنج ڕاكێش تایبەتمەندی داوەتە شوێنی دانیشتنی سەرنشینەكان، كە جێی 5 سەرنشین لە خۆ دەگرێت و فراوانتر لە بەرهەمەكانی پێشووی چێری یە.

ڕووكاری بەرامبەر شۆفێر بە شاشەیەكی 9 ئینجی هەستیار نەخشێنراوە كە لە ڕێی فەرمانی دەنگەوە بەشێك لە كارپێكەرەكانی ئۆتۆمبێلەكە دەكەونە كار.

ئۆتۆمبێلە نوێكەی چێری، سیستمی بەگەرخەری تەگەری دووانی و چواری، دژە خلیسك و گرتنەوەی خۆكاری تێدایە كە ڕاستەوخۆ ئۆتۆمبێلەكە لە جوڵە دەوەستێنێت.

بزوێنەری ئەم بەرهەمە نوێیەی چینییەكان، لە جۆری بەنزین دەبێت بە قەبارەی 1.6 و 2.0 لیتر كە بۆ بڕینی هەر 100 كیلۆمەترێك لە نێوانی 6- 8 لیتر بەنزینی دەوێت و بە گێڕبۆكسێكی 6 نمرەیی پەیوەستكراوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن