پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

“ BMW”، ئۆتۆمبێلە نوێكەی تاقیدەكاتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای “BMW”ی ئەڵمانی یەكێك لە نایابترین مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكانی لە جۆری X6، تاقیدەكاتەوە، كە بە ئۆتۆمبێلە دیار و سەرنجڕاكێشەكانی جیهان ناودێر دەكرێت.

بە پێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆیی و وێنانەی كە دزەیان پێكراوە، بەرهەمە نوێكەی “BMW”، ڕووكارێكی هەوابڕ و ناوازەی هەیە.

نوێترین بەرهەمی كۆمپانیا ئەڵمانییەكە، زیاتر لە بەرهەمەكانی پێشووی ڕەنگدانەوەی كەشخەیی و ناوازەیی تێدا جێگیر كراوە بە بوونی عەتەر و لایتنی ناوازە و لایتین و دەبڵ ساڵانسای بەشی دواوە كە هاوتای ئۆتۆمبێلە سەرنج ڕاكێشە وەرزشییەكانە و ڕەنگدانەوەی ئەو هاوتا بوونەش بە تەواوی لە تایەكانیدا بەدیدەكرێت.

بزوێنەری X6 بە جۆری جیاواز بەردەست دەبێت لەوانە، بزوێنەری 8 پستۆن بە توانای 400 ئەسپ، بزوێنەری تۆربینی 8 پستۆن بە توانای 600 ئەسپ، كە گرێدراوی گێڕ بۆكسی 7 نمرەیی دەكرێن.

BMW – X6، بە هەردوو سیستمی بەگەڕخەری تەگەری دوانی و چواری، بەرزكەرەوەی هەیكەل لە رێگا سەخت و دژوارەكان، دیاریكردنی خێرایی و چەندین تایبەتمەندی و سیستمی دیكەی تێدایە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن