پرۆفایلرێبەری ئۆتۆمبێلهەواڵ

لۆگۆی دۆج، چۆن بەم شێوازەی ئێستا گەیشت؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لۆگۆی كۆمپانیای دۆج، لە ئێستادا ناسراوترین و بەربڵاوترینە و هاوشانی لۆگۆی بەرهەمی كۆمپانیا بەناوبانگەكان لە درەوشانەوەدایە.
سەری بەرانێك، ئێستا ئەو لۆگۆیەیە كە كۆمپانیا پاش ساڵانێكی زۆر لە بەرهەمهێنان پێی گەیشتووە، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەم لۆگۆیە شێوازی جۆراوجۆری هەبووە.

 

دۆج لە سەرەتادا، لۆگۆكەی هەڵگری ناوی دامەزرێنەرانی كۆمپانیاكە بوو، بەڵام لە ساڵی 1920 كاتێك كۆمپانیای كرایسلەر كاری بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكەی سەرپەرشتی كرد، لۆگۆی دۆج بوو بە پیت، كە ئاماژە بوو بۆ پیتی D ی ئینگلیزی و ناوی “دۆج”.

 

لە نێوان ساڵانی 1955 – 1962 لۆگۆی دۆج بووە ڕەمز .

لە ساڵی 1962 – 1976 لۆگۆیەكی نوێ بە بەرگی دۆجدا كرا،كە هاوشێوەی كڵاوەیەكی مووشەكی بوو.

لە ساڵی 1982 – 1992 جارێكی دیكە لۆگۆی دۆج گۆڕانكاری بەسەردا هات و بوو بە ئەستێرەی كرایسلەر.

ساڵی 1992 كۆمپانیای دۆج جارێكی دیكە گۆڕانكاری لە لۆگۆكەیدا كرد، ئەمجارە سەری بەرانێك بوو بە ڕەمزی بەرهەمەكانی كۆمپانیاكە و لە گرنگترین بەرهەمەكانیشی كە دۆج RAM بوو، لە ساڵانی 1993 -2010 بەم لۆگۆیە خرانە بازاڕەكانی جیهان و بوونە ناو ناوبانگێكی گەورە بۆ كۆمپانیاكە.


بە پێی وتەی بەرپرسانی كۆمپانیای دۆج، ئەم لۆگۆیە هیمایە بۆ تواناو دەسەڵات و تێپەڕاندنی ترس و توانا.

لەگەڵ سەری بەرانەكەدا، دۆج ئێستا لۆگۆیەكی دیكەشی هەیە كە تایبەتمەندییەكی گەنجانەو وەرزشی هەیە و بە شێوەی نوسینە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن