گەلەریهەواڵ

سەیرترین ئەو 5 ئۆتۆمبێلانەی بەرهەمهێنراون


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

هەندێك بەرهەم بۆ سەردەمی خۆی جێی بایەخ بووە و خواستێكی زۆریشی لەسەر بووە، بەڵام بەراورد بەو پێشكەوتنە بەرچاوەی كە ئێستا لە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا هاتۆتە ئارا، ئەم بەرهەمانە سەیرو سەمەرە دێنەر بەرچاو كە لە سەردەمی خۆیاندا بەرهەمهاتوون و فرۆشراون.

 

بیل P50


ئەم ئۆتۆمبێلە بەرهەمهێنراوی ” Peel Engineering Company” بەریتانیە، لە نێوان ساڵانی 1962 – 1965 بەرهەمهاتووە و سێ‌ تایەی هەبووە، ساڵی 2010 چووەتە تۆماری “گینس”، بەو پێیەی بچوكترین ئۆتۆمبێلی جیهان بووە.

ئاسیتا – BMW


ئەم بەرهەمە لە سەرەتادا كۆمپانیای ISOی ئیتالی بەرهەمی دەهێنا، دواتر و لە ساڵی 1953 BMW، روخسەتی بەرهەمهێنانی وەرگرت و تا ساڵی 1955 بەردەوام بوو، ئەم ئۆتۆمبێلە تەنیا 3 لیتری سوتەمەنی دەویست بۆ بڕینی 100 كیلۆمەتر.

مسرشمیت – KR200


ئەم بەرهەمە لە مێژووی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی ئەڵماندا بە سەیرترین ئۆتۆمبێل ناو دەبرێت، نازناوی سكۆتەری سەر گیراوی لێنرابوو، لە نێوان ساڵانی 1955 – 1964 تەمەنی درێژەی كێشاوە و 40 هەزار دانەی لێ‌ بەرهەمهاتووە.

ریلانت رۆبن


ئۆتۆمبێلێكی سێ‌ تایی بوو لە ساڵانی 1973 – 2002 بە سێ‌ نەوەی جیاواز بەرهەمهاتووە دووەم جەماوەریترین ئۆتۆمبێل بووە كە لە ریشاڵی شووشە بەرهەمهاتووە.

ڤۆڵدا مۆبێل


ڤۆڵدا مۆبێل زنجیرەی بەرهەمهێنراوی ئۆتۆمبێلە سێ‌ تاییەكانی ئەڵمانە و لە لایەن كۆمپانیای “ڤۆڵدا”ی ئەڵمانی لە ماوەی ساڵانی 1950 – 1969 لە بەرهەمهێنان بەردەوام بووە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن