پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

ڤیدیۆ: لاندرۆڤەر “Defender” تاقیی دەكاتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بە پێی ئەو وێنە و تۆمارە ڤیدیۆییانەی كەوتونەتە دەست ماڵپەڕ و بەشێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، لاندرۆڤەر نەوەیەكی نوێی بەرهەمەكانی تاقی دەكاتەوە، كە زیاتر لە 6 مەتر درێژە و كابینەكەی جێی 8 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە.

بە پێی زانیارییەكان، ئەم بەرهەمەی لاندرۆڤەر، سیستمی خۆگرتنەوەی كتوپڕ، هەڵسوڕێنەری تەگەری چواری لە یەك كاتدا، دیاریكردنی خێرایی، لێخوڕی خۆیی، تێدایە.

 


ئۆتۆمبێلە نوێكەی لاندرۆڤەر، بەرگەی كەش و هەوای دژواری سەروو 50 پلەی گەرمی و 40 پلەی ژێر سفردەگرێت و هەمان دۆخی لێخوڕین و بەكارهێنانی حاڵەتی ئاسایی دەبێت.


بزوێنەرێكی بەنزین، 6 پستۆن بە توانای 460 ئەسپ، هەروەها بزوێنەری گاز بە توانای 320 ئەسپ كە گرێدراوی گێربۆكسێكی 6 نمرەییە هێزو توانای بەرهەمەنوێكەی لاندرۆڤەرە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن