پرۆفایلگەلەریهەواڵ

تۆیۆتا بارگاویكردن بە تیشكی خۆر، تاقی دەكاتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی، سەرقاڵی تاقیكردنەوەیەكە تا لە رێی تیشكی  خۆرەوە بارگاویكردن بەدەست بهێنێت.


كۆمپانیای تۆیۆتا لە ئێستادا لە سەر یەكێك لە بەرهەمەكانی ” تۆیۆتا پریۆس” تاقیكردنەوە دەكات تا بگات بە بارگاویكردنەوەی باتریی ئەو ئۆتۆمبێلە كارەباییانەی كە بەرهەمیان دەهێنێت.

تۆیۆتا لە ڕێی سەقفی ئۆتۆمبێلەكەوە دەیەوێت سوود لە تیشكی خۆر ببینێت بۆ بارگاویكردنەوە.

كۆمپانیای “شارپ”ی ژاپۆنی لەم هەوڵەی تۆیۆتا بەشدارە بە دابینكردنی ئەو پارچانەی كە وزە لە تیشكی خۆر وەردەگرن و عەمباری دەكەن.

 

شارپ، لە رێی تەنی لەخۆگری وزە بە ئەندازەی 0.3 ملیم ڕووكارێكی بۆ سەقفی ئۆتۆمبێلەكەی تۆیۆتا ئامادە كردووە كە هەر بەشێكی توانای پێدانی 860 وات وزەی هەیە .

ئەم هەوڵەی تۆیۆتا لە ئێستادا لە ژێر تاقیكردنەوەدایە و بڕیارە بەم نزیكانە پاش گەیشتن بە ئەنجام سەركەوتن یان شكستهێنانی پرۆژەكەی بخاتەڕوو.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن