رێنماییهەواڵ

“ترافیك لایت” كەی سەری هەڵدا و چۆن ئەو ڕەنگانەی بۆ دیاریكرا؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ڕۆژانە دیمەنی ” ترافیك لایت” دێتە بەرچاومان و سەنجیشی دەدەین تا ئاماژەی وەستان یان هەڵوەستە كردن یاخود ڕۆشتنمان پێ بدات.
شۆفێران دەزانن كە ڕەنگی سوور، بۆ وەستان و زەرد یان پرتەقاڵی بۆ ئامادەگی ڕۆشتن و هەڵوەستەی وەستانە، سەوزیش بۆ ڕۆشتنە، بەڵام ئەم ڕەنگانە چۆن و كەی سەریان هەڵداوە؟.

لە بنەڕەتدا دروست بوونی “ترافیك لایت” بۆ سەرەتای سەدەی 19 دەگەڕێتەوە كە بۆ هێڵەكانی شەمەندەفەر دانران، بەجۆرێك ڕەنگی سوور بۆ وەستان و سپی بۆ ڕۆشتن بوو.

بەریتانییەكان خاوەنی ئەم بیرۆكەیەن، لە كاتێكدا ساڵی 1865 هاتوچۆی زۆرینەی خەڵكی لە ناو شاردا بە ” ئەسپ ” بوو مەترسی هەم بۆ ئەسپ سواران و پیادەڕەوان و هێڵەكانی ئەو كاتی شەمەندەفەر هەبوو كە هەركەس بە ویستی خۆی چۆنی بویستایە دەڕۆیشت بێ‌ گوێدانە ئەوی دی.

ئەندازیار ” جۆن بیك نایت” لەمبارەیەوە هەستا بە كێشانی نەخشەیەك كە تیایدا ئەو هێڵە ئاسنینانەی دیاریكرد كە بە شارەكەدا ڕەتدەبوون، پاشان ئاماژە دەری ڕوناكی لە زۆرێك لە ناوچەكان دانا، بەم كارە مەترسی پێكدادان و گیان لەدەستدان لەو كاتەدا ڕووی لە كەمبوونەوە كرد.

 

ئەم هەوڵە بۆ سەلامەتی مرۆڤەكان بەپێی سەردەم گۆڕانكاری بەسەردا هات، بە تایبەت پاش ساڵی 1914 پاش پێكدادانی دوو شەمەندەفەر بەهۆی نەبینینی ئاماژەی “سپی” ڕێنیشاندەر كە تا ئەو كاتەش ئاماژەكانی ” ترافیك لایت” سوور و سپی بوون، لەو كاتەوە تا ساڵی 1920 ئاماژەی ترافیك لایتەكان بوون بە سوور و سەوز.

لە ساڵی 1920 پۆلیسێكی هاتوچۆ، لە دیترۆیت بە ناوی ” ولیام ئێَل بوتس” پێشنیارێكی خستەڕوو بە زیاد كردنی ڕەنگێك بۆ ئاماژەكانی ترافیك لایت، كە ئەویش ڕەنگی زەرد یان پرتەقاڵی بوو، بەم جۆرە ئەو ڕەنگە وەك ڕەنگێك بۆ ئاماژەی هەڵوەستە كردنی شۆفێر لە ڕۆشتن و وەستان دیاریكرا و بەم شێوەیە ڕەنگەكانی ترافیك لایت بوون بە سێ‌ ڕەنگ.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن