هەواڵ

چین بە ” NIO”دەیەوێت كێبڕكێی زەبەلاحەكان بكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای ” NIO”ی چینی دەیەوێت بە ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی كێبڕكێی كۆمپانیا زەبەلاحەكانی جیهان بكات و لەمساڵیشدا بەرهەمێكی بۆ كێبركێی ” تێسلا 5 ” ئاشكراكرد.

بە پێی ڕاگەیەنراوی كۆمپانیا چینییەكە، لە ئێستادا پلانڕێژییەكی فراوانیان دەست پێكردووە بۆ چوونە نێو بازاڕەكانی ئەوروپا و كێبڕكێی بەرهەمە ئەڵمانییەكان بە تایبەتی.


هاوكات، ولیام لی، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ” NIO” بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی وتویەتی: بەڵێ‌ لە سەرەتاداین بەراورد بە كۆمپانیا دیارەكانی جیهان، بەڵام ئامانجمانە كە ببینە ژمارەیەكی جیهانی و متمانەی كڕیاران بەدەست بهێنین بە بەرهەمە ناوازەكانمان.

 

بە پێی ڕاگەیەنراوی كۆمپانیا چینییەكە بێت، لە ئێستادا داواكارییەكی زۆر لەسەر بەرهەمەكانیان هەیە بە تایبەت، ” ET preview” كە بۆ ڕكابەری تێسلا 5 بەرهەمهێنراوە و لە مانگی 4ی ئەمساڵدا لەپێشانگەی شەنگهای نمایشكرا.

هاوكات كۆمپانیای ” NIO”  لە ئێستادا دوو بەرهەمی دیكەی ئامادەی نمایش و خستنە بازاڕە ئەوانیش بریتین لە، ( ES8 – ES6) ، كە بە جۆرێك بەرهەمهاتوون ركابەری AUDI Q7 – BMW X5 ، مێرسیدس (GLE) دەكات كە نرخەكەی لە 75 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن