پرۆفایلهەواڵ

پیكابەكەی ” JAC” بازاڕەكانی ئاسیاو ئەفریقا داگیر دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای “JAC “ی چینی بە (T6) كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابە، بازاڕەكانی ئاسیاو ئەفریقای كۆنترۆڵ كردووە و بووەتە پڕ جەماوەریترین ئۆتۆمبێل و خواستێكی زۆری لەسەرە.

پیكابەكەی ” JAC” بە هەیكەلێكی ناوازە و كابینەو پاشێكی فراوان لەسەر 4 تەگەری بەهێز كە قەبارەی تایەكانی 18 و 20 ئینجە دیزاینكراوە.

لەم بەرهەمە نوێەی چینیەكاندا، تایبەتمەندی كوشنی ڕووپۆش بە چەرم بۆ 5 سەرنشین تایبەتمەندییەكی بێ‌ وێنەی داوەتە كابینەی ئۆتۆمبێلەكە، لەگەڵیشیدا بوونی شاشەیەكی هەستەوەر كە تیایدا نوێترین پرۆگرامە تەكنەلۆجییەكان بوونیان هەیە داشبۆردی ئۆتۆمبێلەكەی سەرنج ڕاكێشتر كردووە.

ئەم بەرهەمەی ” JAC” بە بزوێنەری بەنزین قەبارە 2.0 لیتر و بە توانای 177 ئەسپ، لەگەڵ بزوێنەری گاز، بە قەبارەی 2.0 لیتر بە توانای 126 ئەسپ بە گێڕ بۆكسێكی ئۆتۆماتیكی پەیوەستن و هەردوو سیستمی بەگەڕخەری تەگەری دوانی و چواری تێدایە بەردەستن.

نرخی جیهانی ئەم ئۆتۆمبێلە لە بازاڕەكاندا، بۆ جۆری بەنزین لە 22 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات و جۆری گازیش 18 هەزار دۆلار.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن