هەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی ڕێكدەخرێتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل ـ نزار جەزا

 

لەکۆبوونەوەیەکدا باس لەڕێکخستنەوەی سیستمی هاتوچۆی سلێمانی کرا و بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە درا.

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ ڕێکخستنەوەی سیستمی هاتوچۆ لەشاری سلێمانیدا.

 

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک بڕیار لەبارەی ڕێکخستنەوەی سیستمی هاتوچۆی ناوشار و کەمکردنەوەی قوربانییەکان و کەمکردنەوەی قەڕەباڵغی ناوشار دران.

 

باسی لەئەوەشکرد، جێگەی دەستخۆشییە کە هاتوچۆی سلیمانی ڕێژەی قوربانییەکانیان کەمکردۆتەوە و داهاتیان زیادکردووە و زۆرترین مامەڵەی هاوڵاتیانیان ڕاپەڕاندووە.

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن