پرۆفایلهەواڵ

هۆندا، بە ئۆتۆمبێلە كارەباییەكەی ڕكابەری “تێسلا” دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی كار لەسەر پەرەپێدانی تواناكانی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی دەكات و بە یەكێك لە بەرهەمەكانیشی ڕكابەری بەرهەمەكانی كۆمپنیای بەناوبانگی بواری ئۆتۆمبێلی كارەبایی ” تێسلا ” دەكات.

بەرهەمە كارەباییەكەی هۆندا، بۆدییەكی ناوازەی بە درێژی 3.9 مەتر هەیە و سەقف پانۆرامی ڕوونە و دەرگاكانی بۆ دواوە لە ڕێی هەستەوەری دەستەوە دەكرێنەوە و لە جێی ئاوێنە كامێرا بۆ چاودێریكردنی دۆخی تەنیشتەكان و پێش و دوا دانراوە.

ئۆتۆمبێلە كارەباییەكەی هۆندا، توانای 150 ئەسپی هەیەو باترییەكانیشی بۆ بڕینی 200 كیلۆمەتر بارگاویكردنەوەی پێویستە.

كابنەی ئۆتۆمبێلەكەی هۆندا، جێی 4 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن