رێبەری ئۆتۆمبێلهەواڵ

دندرۆبیوم، ئۆتۆمبێلێك بە توانای 1800 ئەسپ بەرهەم دەهێنێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای “دندرۆبیوم”ی بەریتانی، دیزاینی نمونەیی، یەكێك لە بەرهەمە ناوازەكانی كە ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی وەرزشی یە بە ناوی ” D-1″ ئاشكرا كرد.

ئەم بەرهەمە ناوازەیەی كۆمپانیا بەریتانییەكە، بە دوو بزوێنەری كارەبایی توانای 1800 ئەسپ و دەورانی 2000/ نیوتن بۆ مەتر هێزی بزوێنەرەكەیەتی.

“دندرۆبیوم” باتری بزوێنەرەكانی ئەم بەرهەمەی لە پێكهاتەی ” لیسیۆم ئایۆم” بەرهەمهێناوە كە لە 3 چركەدا توانای خێرایی ئۆتۆمبێلەكە لە 0 كیلۆمەتر دەباتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و بەربەستی خێراییەكەشی 320 كیلۆمەترە.

ئۆتۆمبێلە بەهێزەكەی “دندرۆبیوم” لە ڕیشاڵی كاربۆن بەرهەمهاتووە و كێشی 1750 كیلۆگرامەو لەسەر چوار تەگەری قەبارە جیاواز كە تەگەرەكانی پێشەوەی قەبارەی تایەكانی 20 ئینج و دواوە 21 ئینج بنیات ناوە.

تا ئێستا “دندرۆبیوم” هیچ زانیارییەكی لەسەر وادەی نمایشكردنی ئەو بەرهەمە و نرخەكەی ئاشكرا نەكردووە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن