پرۆفایلگەلەریهەواڵ

ڤۆڵكسواگن، بەرهەمهێنانی یەكێك لە دیارترین ئۆتۆمبێلەكانی ڕادەگرێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

پاش زیاتر لە 81 ساڵ بەردەوامی، هەفتەی ڕابردوو، كۆمپانیای ڤۆڵكسواگنی ئەڵمانی، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی یەكێك لە بەرهەمەكانی بەناوی ” كوكسنیل” كە بە ئۆتۆمبێلی شێوە قالۆنچە ناو دەبرا.

ئەم بەرهەمەی كۆمپانیا ئەڵمانییەكە بە یەكێك لە ئەفسانەكانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل ناودێر دەكرا و لە سەر پێشنیاری سەرۆكی ئەوكاتی ئەڵمانیا ” ئەدۆڵف هیتلەر” بەرهەمهاتووە و بە ئۆتۆمبێلێكی نیشتمانی لە ئەڵمانیا بەناوە.

“كۆكسنیل” لە ساڵی 1938 یەكەم بەرهەمی خراوەتە بازاڕەكانی ئەڵمانیا، دواتر لە بەرهەمهێنان بۆ بازاڕەكانی جیهان بەردەوام بووە و یەكێك لە پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان بووە.

قالۆنچە ئەڵمانییەكە، لە ساڵی 1972 ژمارەی پێوانەیی لە ڕووی فرۆش و خواست لەسەر بوون دەشكێنێت و بە ئۆتۆمبێلی سەدەی 20 ناوی دەركردووە بەهۆی ئەو هەموو سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەی كە بەدەستی هێناوە.

وێرای بەكارهێنانی لە لایەن پیاوانەوە، بەڵام خانمان عاشقێكی سەرسەختی ئەم شێوە ئۆتۆمبێلەی ئەڵمانیەكان بوون.

لەم ساڵانەی دوایدا ڤۆڵكسواگن چەندین گۆڕانكاری لە ڕەنگ و شێوە و بزوێنەریدا كردو چەندین تایبەتمەندی سەردەمیشی بۆ زیاد كرد.

 

لە ئێستاشدا كە ئۆتۆمبێلە ئەڵمانیەكە لە ترۆپكی داواكاری و پڕ فرۆشیدایە كۆمپانیای ڤۆڵكسواگن بەرهەمهێنانی ڕاگرت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن