پرۆفایلڤیدیۆگەلەریهەواڵ

بینتڵی، ئۆتۆمبێلە كەشخەكەی نمایشكرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای ” بینتڵی” ئۆتۆمبێلە كارەباییە ناوازەكەی نمایشكرد، كە خەیاڵەو بووەتە ڕاستی.

بینتڵی “EXP 100 GT” بە ڕووكارێكی زۆر شاز و ناوازە، بەشی پێشەوەی لە ڕشاڵی تیشكدەر، دروستكراوە.

دەرگاكانی ئەم بەرهەمە ناوازەیەی “بینتڵی” بۆ سەرەوە دەكرێنەوە، شانی جام و سەقفی ئۆتۆمبێلەكە بە شووشەی تایبەت لێكدراوەتەوە و ناواخنەكەشی بە كوشنی ڕووپۆشكراو بە چەرم و شێوە وەرزشی كەشخەیی و جوانی تیایدا ڕەنگی داوەتەوە.

بەشی زۆری پێكهاتەكانی ناوەوەی ئەم بەرهەمە لە پێداویستی ئاسایی و سروشتی بەرهەمهاتوون و ئۆتۆمبێلەكە تەواو دۆستی ژینگەیە.

چوار بزوێنەری كارەبایی لە سەر ئەم ئۆتۆمبێلە دانراون،كە هەریەكەیان توانای خێرای 0-100 كیلۆمەتر لە ماوەی 2.5 چركە دەبەخشن.

باتریەكانی ئەم بەرهەمە ناوازەیەی “بینتڵی” بەرگەی 700 كیلۆمەتر دەگرن و بارگاویكردنەوەشیان تەنها 15 خولەك دەخایەنێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن