ڤیدیۆهەواڵ

تۆیۆتا، ئۆتۆمبێلە خێزانییەكەی نمایشكرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی، یەكێك لە ئۆتۆمبێلە خێزانییە ناوازەكاانی خۆی نمایش كرد، كە مینی ڤانێكی جۆری “Hiace” ە.

ئۆتۆمبێلە خێزانییەكەی تۆیۆتا، بە هەیكەلێكی سەرنج ڕاكێش دەردەكەوێـت، كە نەخشەی ئۆتۆمبێلەكە بەجۆرێكە ڕەنگی زۆرینەی سپی و كەمینەیەكی ڕەش لە خۆ دەگرێت و كەشخەییەكی بە ئۆتۆمبێلەكەداوە.

ئاوێنەی كارەبایی، لایتینی فراوان جۆری “LED” لەگەڵ دەرەچەی فراوانی هەوا و عەتەری لاكێشی تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلە سەرنج ڕاكێشەكانی بە پێشی ئۆتۆمبێلەكە داوە.


ئەم بەرهەمە نوێەی تۆیۆتا بە دوو شێواز بەرهەم هاتووە، 11 سەرنشینی و 14 سەرنشینی.

ئۆتۆمبێلی خێزانییەكەی تۆیۆتابزوێنەرێكی بەنزینی بە قەبارەی 2.8 لیتر لەسەرە كە توانای 150 ئەسی هەیە و بە گێر بۆكسێكی ئۆتۆماتیكی 6 نمرەیی پەیوەستە .


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن