رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاریگەلەریهەواڵ

پاڵنەری تەگەری چواری یان دوانی؟ كامیان باشترە؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بە پێی جۆری ئۆتۆمبێل تایبەتمەندییەكان دەگۆِرێن، پاڵنەری تەگەری دووانی و چواریش یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلە، كە بە زمانی ئاسایی لە ناو خەڵكدا واباوە (دەبڵ ئەكسڵ یان تاك ئەكسل).
باشی و خراپی ئەم دوو سیستمە لە هەریەكێكیاندا بە جۆرێكە،  لێرەدا لە چەند ڕوویەكەوە هەڵسەنگاندنێكی سەرپێی بۆ هەردوو سیستمەكە دەكەین.

– تواناو لێهاتووی


لە ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەكسلدا توانا و لێهاتووی زیاترە بەراورد بە تاك ئەكسل، ئەم تایبەتمەندییە وا دەكات هەر چوار تەگەری ئۆتۆمبێلەكە بە جارێك هەڵبسوڕێت و هێز بخاتە سەر ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلەكە، هەر بۆیە ئەوانەی كە هاتوچۆی رێگە سەخت و دژوارەكان دەكەن، بەردەوام لە بیری ئەوەدان ئۆتۆمبێلەكانیان دەبڵ ئەكسل بێت، چونكە ئەم سیستمە یاریدەی ئۆتۆمبێل دەدات دەربازی دۆخی دژواری كەش و هەواو رێگەو بان بێت، بەڵام ئەمە بۆ ئۆتۆمبێلی تاك ئەكسل پێچەوانەیە، تاك ئەكسل بەرگەی هەڵگەران و داگەڕانی نییە و بە زەحمەت لە هەندێك جێگە و دۆخی دژواری رێگەو باندا دەربازی دەبێت.

– لە ڕووی نرخەوە


لە ڕووی نرخەوە ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەكسل گرانترە، زیاد بوونی ئەكسلێك كاریگەری لە سەر قەبارە و كێش و پێكهاتەی ئۆتۆمبێلەكە دەبێت لە كارخانەكاندا، بەمەش لە ڕووی نرخەوە جیاوازی هەیە لەگەڵ ئۆتۆمبێلە تاك ئەكسلەكان.

– تێچووی چاككردنەوە


لەم بارەدا ئۆتۆمبێلە تاك ئەكسلەكان كەم تێچووترن بەراورد بە دەبڵ ئەكسلەكان، وەك باسمان كرد، قەبارە و كێشی ئۆتۆمبێلە دەبڵەكان گەورەتر و جیاوازترە ئەمەش كاریگەری هەیە بۆ سەر زوو تێكچوونی پارچە جیاوازەكانی دیكەی بە تایبەت بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێل، لەم لایەنەوە ئۆتۆمبێلە تاك ئەكسلەكان بێ‌ كێشەترو كەم مەسرەفترن لە ڕووی خەرجی چاككردنەوە.

– بەكاربردنی سووتەمەنی


تاك ئەكسلەكان كەمتر سووتەمەنی سەرف دەكەن، بەڵام لە دەبڵ ئەكسلدا سووتەمەنی زیاتر دەسوتێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دوو تەگەر زیاتر هەڵدەسوڕێت و بزوێنەر پێویستی بە هێزی زیاترە بۆ گوڕدان بە تەگەرەكان.

لە كۆتایشدا داهاتی كەسەكان ئەوە یەكلایی دەكاتەوە كە ئایا ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەكسل بكڕن یان تاك ئەكسل؟


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن