رێنماییهەواڵ

ڕەفتاری منداڵ لە ئۆتۆمبێلدا كاریگەری لە سەر شۆفێریكردن هەیە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

لێكۆڵینەوەیەكی كۆمپانیای ” نیسان”ی ژاپۆنی، مەترسی ڕەفتاری منداڵان لەسەر شۆفێریكردنی دایكان و باوكان دەخاتەڕوو، كە لەسەر 5 هەزار دایك و باوك ئەنجام دراوە.

هیچ گومانی تێدانییە، گەشتكردنی خێزانی ئاستەنگ و ماندوویی تێدایە، بەڵام وەك لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی پێدەكات، لێخوڕێنێكی سەلامەت مەبەستی هەر باوانێكە لە گەشتكردنیدا لەگەڵ خانەوادەكەی.

بە پێی ئەو لێكۆڵینەوەیەی ئەنجام دراوە، لە %63ی دایكان و باوكان لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و شۆفێریكردنیاندا، هەركات منداڵەكانیان بووبێتنە مایەی ژاوەژاو وجموجوڵی لە ڕادەبەدەر، تەركیزیان لەسەر شۆفێریكردن بچڕاوە.

 

لەم لێكۆڵینەوەیەدا شۆفێران بۆ ماوەی 2 كاتژمێر و 54 خولەك لەگەڵ خانەوادەكانیان ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیوە.

بە پێی دابەشكاریەكی دیكەی نێوان دایكان و باوكان لە ڕووی كاریگەری ڕەفتاری منداڵەكانیان لە ناو ئۆتۆمبێلدا لە كاتی شۆفێری، دایكان بەرێژەی %67 ڕووبەڕووی ئاستەنگ و گرفت بچڕانی تەركیز بوونەتەوە لەكاتی شۆفێریاندا و لە بەرامبەریشدا باوكان بە رێژەی %57.

 

لێكۆڵینەوەكەی كۆمپانیای ” نیسان” ئاماژەی بەوەداوە، دەست بەردان لە سوكان، لێدان لە ئاماژەی سووری ترافیك، یان غافڵ بوون لە كاتی سەوز بوونی گڵۆپی ترافیك، ئیستۆپی لە پڕ، لادان لە ڕێڕە و لەو هەڵانە بوون كە لە ئەنجامی هەرا و زەنای منداڵان لە ناو ئۆتۆمبێلدا تووشی دایكان و باوكان هاتووە لە كاتی شۆفێریدا.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن