پرۆفایلهەواڵ

هیوندای ” VERNA” بە شێوازێكی نوێ‌ دەگەڕێتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

پێگە تایبەتەكانی پەیوەست بە هەواڵ و زانیاری ئۆتۆمبێل، چەند وێنەیەكی نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای هیوندای كۆرییان بڵاو كردۆتەوە، كە گۆڕانكاری سەرنج ڕاكێشی تێدا كراوە.

هیوندای ” VERNA” نوێترین بەرهەمی كۆمپانیا كۆرییەكەیە، كە لە شێوە و قەبارە و دیزایندا گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا هاتووە و قەبارەی خراوەتە سەر هەمان قەبارەی بەرهەمەكانی هیوندای ” ELENTRA”.

هیوندای ” VERNA” لە دیزاینەكانی پێشووتریدا، تۆمبێلێكی قەبارە بچوك بوو لە ڕووی هەیكەل و بزوێنەرەوە، بەڵام لەم بەرهەمە نوێیەدا تەواو گۆڕانكاری تێدا كراوە.

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، “VERNA” بە دوو جۆر بزوێنەری بەنزین بەردەست دەبن، بزوێنەرێكی 1.4 لیتری بە توانای 100 ئەسپ هەروەها بزوێنەرێكی 1.6 لیتری بە توانای 123 ئەسپ كە بە گێڕ بۆكسێكی 6 نمرەیی پەیوەستن.

بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەم بەرهەمەی هیوندای بخرێتە بازاڕەكانەوە و چاوەڕوان دەكرێت نرخەكەشی لە 17 هەزار دۆلارەوە دەست پێ بكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن