پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

نیسان، ” JUKE” بە گۆڕانكاری سەرنج ڕاكێشەوە ئامادەیە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای ” نیسان”ی ژاپۆنی، بەم نزیكانە ئۆتۆمبێلە بەرزەكەی بە تەواوی گۆڕانكارییەوە دەخاتەڕوو.

نسیان” JUKE” گۆڕانكاری تەواوی تێدا كراوە و لە ڕووی هەیكەل و دیزاینەوە جیاوازی بەرچاوی تێدا كراوە كە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكانە.

بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە بە گۆڕانكاری لە لایتەكانیدا كە خراوەتە سەر شێوەی پیتی “V” گۆڕانكاری و ناوازەییەكی لە ڕادەبەردەری بە ئۆتۆمبێلەكە داوە.

هاوشێوەی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان بەتایبەت لامبۆرگینی، دەرگاكانی ” JUKE” بۆ سەرەوە دەكرێنەوە.
تایبەتمەندی و شێوەی سەردەمیانە لە كابینەی ئۆتۆمبێلە نوێكەی نیساندا ڕەنگیداوەتەوە بە جۆرێك كە یەكانگیرە لە گەڵ ڕەنگی ئۆتۆمبێلەكە.

نیسان ” JUKE” بە بزوێنەری جیاواز بەردەست دەبێت لەوانە، بزوێنەری بەنزین 4 پستۆن بە قەبارەی 1.0 و1.5 لیتر بە توانای 165 ئەسپ بە گێڕ بۆكسی 7 نمرەیی پەیوەست دەبن، هەروەها بزوێنەری كارەبایی، كە بە سیستمی هەڵسوڕێنەری تەگەری دوانی و چواری كار دەكەن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن