ڤیدیۆهەواڵ

ڤیدیۆ: ماتۆرسكیلێك تووشی ڕووداوی هاتوچۆ نا بێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای ” LIT MOTORS”ی ئەمریكایی ماتۆرسكیلێكی ناوازەی دیزاین كردووە بە ناوی ” LIT C-1″ كە لە كاتی پێكداداندا هاوسەنگی ڕادەگرێت و بەم لاو ئەولادا ناكەوێت و سەرنشینەكەشی سەلامەت ڕزگاری دەبێت.

 

ماتۆرسكیلەكە شێوەی ئۆتۆمبێلێكی بچووكی دراوەتێ‌ و لە سەر دوو تەگەری پێشوو دوا جێگیر كراوە و بزوێنەرەكەشی كارەباییە هەروەها هەستەوەری جایرۆسكۆپی تێدا بە گەڕ خراوە.

بەربەستی خێرای ئەم ماتۆرسكیلە 160 كیلۆمەترە و لە ماوەی 3 چركەدا خێرای لە “0 كیلۆمەتر دەگاتە 100 كیلۆمەتر” لە كاتژمێرێكدا و كێشی 360 كیلۆ گرامە.

لە ئێستادا خواستێكی زۆر لە سەر دەسكەوتنی ئەم بەرهەمەی كۆمپانیا ئەمریكاییەكە هەیە و بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵدا بە یەكجاری بخرێتە بازاڕەوە و نرخەكەشی لە 24 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات.

ماتۆرسكیل یەكێكە لە هۆیەكانی گواستنەوە و تا دێت بە كارهێنانی ڕوو لە زیاد بوون دەكات.


لەگەڵ سود وەرگرتن لەم هۆكارە مەترسی زۆرە چونكە لەكاتی هەر ڕووداوێكی هاتووچۆ مەترسی گیان لەدەستدان یان بە سەختی بریندار بوون بۆ خاوەنەكەی هەیە.

لە ساڵی 1867 بۆ یەكەم جار ماتۆرسكیل لە ئەمریكا بەرهەمهێنرا، هاوكات لە ساڵی 1885 لە لایەن گۆتلیب دایملەری ئەڵمانی بیرۆكەی دروست بوونی ماتۆری 4 تایی سەریهەڵدا و و لە 1894 یشدا بیرۆكەكەی دایملەر لە میونشنی ئەڵمانیا پەرەی پێدراو یەكەم ماتۆڕی دوو تایی بەرهەم هات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن