پرۆفایلگەلەریهەواڵ

رینۆ، ئامادەكاری بۆ خستنەر,وی ئۆتۆمبێلە خێزانییەكەی دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای رینۆی فەرەنسی، یەكێك لەو بەرهەمانەی كە لە سەر داوای تایبەت پێشتر دروستی دەكرد، كردویەتیە بەرهەمی هەمیشەیی و بەم نزیكانە وادەی خستنەڕووی ڕادەگەیەنێت.

بەرهەمە نوێكەی رینۆ، ناوی ” Dokker stepway”یە و ئۆتۆمبێلێكی 3 ریز كوشنی خێزانییە.

ئەم بەرهەمەی رینۆ، بە كابینەیەكی فراوانتر و شوێنی فراوانی هەڵگرتنی شتومەك لە بەشی دواوە، كە تایبەتمەندی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلێكی بەرزی هەیە.

كابینەی ئۆتۆمبێلە نوێكەی “رینۆ” سێ‌ ریز كوشن لە خۆ دەگرێت، لە بەشی دواوەیدا مەودایەكی فراوان بۆ هەڵگرتنی شمەك و پێداویستی هێڵراوەتەوە.

بە بزوێنەری قەبارە 1.6 لیتر و بە دوو توانای جیاوا 90 ئەسپ و 120 ئەسپ بە گێربۆكسی 6 نمرەیی ئۆتۆماتیك و 5 نمرەیی دەستی ئەم بەرهەمە نوێەی “رینۆ” بەردەست دەبێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن