پرۆفایلرێبەری ئۆتۆمبێلهەواڵ

جاكوار، تەكنەلۆژیای هەڵسەنگاندنی دەرونیی شۆفێر بەگەڕ دەخات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای ” جاكوار لاندرۆڤەر” تەكنەلۆژیایی زیرەكی دەستكرد، لە بەرهەمەكانیدا بە تەواوی پەرە پێ دەدات و دەیەوێت لەو بوارەدا ببێتە بێ‌ ڕكابەر.

لە نوێترین بەرهەمەكانیدا، بڕیارە “جاكوار” تەكنەلۆژیای هەڵسەنگاندنی دەرونیی شۆفێر بەگەڕ بخات.

ئەم تەكنەلۆجیایە، لە ڕێی كامێرایەكی هەستیاری بایۆمەترییەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی دەرونیی شۆفێر دەكات، بە تایبەت لە كاتێكدا كە هەندێك دۆخ بۆ شۆفێر دێتە پێش.

كامێراكە لە ڕێی ئاماژەكانی ڕوخساری شۆفێرەوە دەزانێت زیادكردنی خێرایی شۆفێر هۆكارەكەی نالەباری دەروونی یان پاڵەپەستۆیە، لەگەڵ دیاریكردنی دۆخی دەرونی شۆفێر، ئۆتۆمبێلەكە خێرایی كەم دەبێتەوە و لە ڕێی ئاماژەی تایبەتەوە هۆشداری بە شۆفێر دەدرێت.

هەر ئەم كامێرا هەستەوەرە دەتوانێـت ئاستی ماندوویی و بێ‌ تاقەتی شۆفێر و سەرنشینان دیاریی بكات كە لە بەرەنجامی ژینگەی دەرەوە و ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە دێنە بوون بۆ نمونە، تیشكدانەوەی ڕووناكی كاتێك سەرنشینان بێزار دەكات، یان پلەی گەرمی نێو ئۆتۆمبێلەكە هۆكارە بۆ خراپی دۆخی شۆفێر و سەرنشین، یان دەنگی رادیۆ و تەسجیل بێزاركەرە، خۆكردانە ئەو بارانە بە باری ئاسایی لە رێی ئاماژەی روخسارەوە دەگۆِردرێن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن