گەلەریهەواڵ

هەولێر: لە ئەنجامی تیژەڕەوی 3 ئۆتۆمبێل پێكیاندادا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لەئەنجامی تیژڕەوی ئۆتۆمبێلێك لە هەولێر، سێ‌ ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و یەكێكیشیان وەرگەڕا.

موقەدەم فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە: كاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 22ی تەموزی 2019، لەسەر رێگای سەرەكی هەولێر – بەحركە ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی ئۆباما، بی ئێم، كیای بارهەڵگر ڕوویداوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر نوسیویەتی: ڕووداوەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێكی زۆری ماددی بەر هەر سێ ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

بە وتەی، موقەدەم فازل حاجی، هۆكاری ڕووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ هاتنە دەرەوەی ئۆتۆمبێلی ئۆباما لەشەقامی ناو گوندی لوبنانی بەخێراییەكی زۆر، كە شەقامەكە لاوەكیەو هاتنی بۆ سەرشەقامی سەرەكی بەبێ ئەوەی شۆفێرەكەی دڵنیا بێت لەبوونی ئۆتۆمبێل لەڕێگا سەرەكییەكە.

موقەدەم فازل حاجی، دەڵێت: ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆباماكە، خۆی كێشاوە بەكیایەكی بارهەڵگردا كە لەشەقامی سەرەكی دەڕۆیشت و كیاكەش بەهۆی زەبری پیاكێشانەكەوە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە (بی ئێم دەبلیو)ێكی تایبەتدا كە لەتەنیشتییەوە بووەو لەدوایدا كیاكە وەرگەڕاوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن