هەواڵ

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە دهۆك 4 كەس بوونە قوربانی


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە پارێزگای دهۆك، 4 كەس بوونە قوربانی.

 

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاندووە، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگەیەكی سەرەكی لەنێو پارێزگاكە، دوو كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی تر برینداربوون”.

 

بە وتەی سەرچاوەكە، “ڕووداوەكە لەسەر ڕێگەی شێخان- ڕۆڤیا لە دهۆك ڕوویداوە و وێڕای گیانلەدەستدانی دوو كەس، دووانی تریش برینداربوون”.

 

لەم چەند ساڵەی دواییدا، بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ڕوویان لە زیادبوون كردووە، بە بۆچوونی شارەزایانیش، هۆكاری ئەو ڕووداوانە بۆ پابەندنەبوونی شوفێران بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و خراپی ڕێگەوبانەكان دەگەڕێتەوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن