ڤیدیۆهەواڵ

لوتس ئێڤیگا، یەكێك لە بەهێزترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

پاش دووبارە گەڕانەوە بۆ كێبڕكێی بەرهەمهێنانی بەهێزترین ئۆتۆمبێل، كۆمپانیای ” لوتس” بڕیاریدا بە بەرهەمهێنانی یەكێك لە بەهێزترین ئۆتۆمبێلەكانی جهان دەست پێ بكاتەوە.

كۆمپانیای لوتس، بڕیاریداوە، لە سەرەتای ساڵی 2020 یەكێك لە بەهێزترین ئۆتۆمبێلەكانی لە مێژووی كاری كۆمپانیاكەیدا بەرهەم بهێنێت بە ناوی ” ئێڤیگا” كە تا كۆتایی ساڵی 2020 130 دانەی لێ‌ بەرهەم دەهێنێت.

” ئێڤیگا” بە چوار بزوێنەری كارەبایی بەردەست دەبێت، كە هەر بزوێنەرێكی توانای 493 ئەسپی هەیە.

بەربەستی خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە 300 كیلۆمەتر/ كاتژمێرە و لە ماوەی تەنها 9 چركەدا دەگاتە بەربەستی 300 كیلۆمەتر.
باترییەكانی ئەم ئۆتۆمبێلە بەهێزەی جیهان، “لیسیۆم ئایۆن”ە و توانای بەخشینی 2000 كیلۆ واتی هەیە و توانایەكی لە ڕادەبەدەر دەداتە بزوێنەرەكان و تا بڕینی مەودای 400 كیلۆمەتر ئەو كات پێویست بە بارگاویكردنەوە دەكەن، ماوەی بارگاویكردنەوەشیان تەنها 9 خولەك دەخایەنێت.

 

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان، نرخی ئەم ئۆتۆمبێلەی كۆمپانیای لوتس، لە 1.8 ملیۆن دۆلارەوە دەست پێدەكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن