پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

ڕینۆ، كابچەری 2020 بە سێ‌ جۆر بزوێنەری جیاواز بە ڕێوەیە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای ڕینۆی فەرەنسی، یەكێك لە بەرهەمە زۆر تایبەت و خواست لەسەرەكانی بۆ ساڵی داهاتوو بە سێ‌ جۆر بزوێنەری جیاواز بەردەست دەخات و ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهانی دەكات.

ڕینۆ كابچەری نوێ‌ كە تایبەتمەندی شێوە و پێكهاتەی هاوتای ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكانە، لە نەوەی نوێیدا هەندێك گۆڕانكاری سەرنج ڕاكێشی تێدا كراوە كە كەشخەتر و بە هەیبەتتری كردووە.


كابچەری نوێ‌، 11 سانتیمەتر لە نەوەی پێشووی درێژترە، لە ناوەوەیدا فراوانترە.

 

بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە بە جۆرێك دروست كراوە، كە لە داهاتوودا بتوانرێـت سوودی لێ ببینرێت بۆ بزوێنەری كارەبایی.

ئەم بەرهەمە نوێیەی ڕینۆ بە سێ‌ جۆر بزوێنەری بەنزین بەردەست دەبێت كە بریتین لە بزوێنەری قەبارە 1000 cc بە توانای 99 ئەسپ، بزوێنەری قەبارە 1300 cc بە توانای 128 ئەسپ، هەمان قەبارە بە توانای 153 ئەسپ، كە پەیوەستكراون بە گێر بۆكسی دوانەی ئۆتۆماتیك و دەستی لە یەك كاتدا، بە 7 نمرە.

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن