رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

هۆكار چی یە هەندێك كات ئۆتۆمبێل دەكوژێنیتەوە، بەڵام بزوێنەر ناكوژێتەوە؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ئەم دۆخە، بە زمانی ئینگلیزی پێی دەوترێ (Dieseling) واتە بزوێنەرەكە وەك بزوێنەری ئۆتۆمبێلی گاز، بەبێ ئیشكردنی پلاك هەر كار دەكات.

لە ئۆتۆمبێلەكانی پێشوو، كە كاربرەیتەر بوو ئەم حاڵەتە زۆر بوو، بەڵام لە ئۆتۆمبێلی تازە كە ئینجێكتەر (نۆزڵ) بەكاردەهێنن حاڵەتەكە زۆركەمترە، بەڵام ئەگەری ڕوودانی هەر هەیە.

هۆكاری سەرەكی ئەم كردارە بەردەوام بوونی هاتنی بەنزینە بۆ ناو ژووری “پستن وسوتانی بەبێ بوونی ئاگری پلاك، لە ئەنجامی زۆر گەرمبوونی ژووری “پستن” لە هەندێك حاڵەتی زۆر كەمیشدا، بوونی ڕۆنی هاتووە بەهۆی هاتنی بۆ ناو ژوور لە ئەنجامی لاوازبوونی (ڕینگ یان لاستیك گاید) ئەمیش بۆ چەند سوڕێك بەردەوام دەبێت و دواتر ئەكوژێتەوە.

هاتنی بەنزین لە ئەنجامی خراپ بوونی ئینجێكتەر و بوونی لیكی بەنزینە.

چەند هۆكارێكی تریش هەن لەوانە:

– بەكارهێنانی پلاكی هەڵە
-زۆر كاركردنی بزوێنەر بەدۆخێكی تێكەڵەی لاواز
-بوونی كاربۆن لەسەر ڤاڵڤەكان
-بوونی كاربۆن لەسەری پلاكەكان
-بوونی كێشە لە سیستمی “ئی جی ئاڕ ” ئەگەر هەیبێت
-زۆر كاركردنی ئۆتۆمبێل لە سلۆلی
-زۆر گەرمبوونی ڤاڵڤەكان

ئامادەكردنی: دانا كریم – ماستەر لە ئەندازیاری میكانیك


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن