پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

سیلیتۆس، ئۆتۆمبێلە ئەنتیكەكەی كیا، بە ڕێوەیە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

لە كۆتایدا، كۆمپانیای كیا، بەرهەمە ناوازەكەی خۆی نمایشكرد، كە بە یەكێك لە خواست لەسەرترین ئۆتۆمبێلە بەرزەكانی ناودێر دەكرێت و بە پێی ڕاپرسییەكانیش یەكێك لە پر فرۆشترین ئۆتۆمبێلە خێزانیەكانی دەبێت.

ڕووكارێكی جوان و سەرنج ڕاكێش، بە تێكەڵەی لایتین و عەتەری دەرەچە فراوان، ناوازەیی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەی نەخشاندووە.

بەكارهێنانی ڕەنگی پرتەقاڵی و توڵی سپی، لە داشبۆردی ئۆتۆمبێلەكەو كوشنەكانیدا، كەشخەییەكی لە ڕادەبەدەری داوەتە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە.

سیلیتۆس، هەیكەلەكەی بە جۆرێك داڕێژراوە كە درێژیەكەی 4 مەتر و 37 سانتیمەترە و نێوانی تەگەرەكانیشی 263 سانتیمەترە، هاوكات بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە (سندوق)مەودایەكی فراوانی بۆ هێڵراوەتەوە بە قەبارەی 498 لیتر.

كوشنی تایبەت بۆ 5 سەرنشین، ڕووكارێكی ناوازەی بەردەم شۆفێر، كە دوو شاشە لە خۆ دەگرێت، 8 كامێرا بۆ چاودێری تەواوی لاكانی ئۆتۆمبێلەكە لەو تایبەتمەندیانەن كە ئۆتۆمبێلەكەی ناوازەتر كردووە.


ئەم بەرهەمەی كیا، بە بزوێنەری جیاواز بەردەست دەبێت لەوانە:
بزوێنەری بەنزین بە قەبارەی 1.6 لیتر.
بزوێنەری بەنزین بە قەبارەی 2.0 لیتر.
بزوێنەری قەبارە 1.6 GDI بە توانای 177 ئەسپ، كە سەرجەمیان بە گێربۆكسێكی 7 نمرەیی پەیوەستن .


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن