پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

ڤۆڵكسواگن، بكوژی ” passat”ی ڕاگەیاند


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای ڤۆڵكسواگنی ئەڵمانی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی “ARTEON” ڕاگەیاند، كە دەبێتە جێگرەوەی یەكێك لە بەرهەمە تایبەت و ناوازەكانی كە ئەویش “passat”ە.

ئۆتۆمبێلە نوێكەی ڤۆڵكسواگن، بە هەیكەلێكی گەورەتر و سەرنج ڕاكێشتر، رازێنراوەتەوە بە عەتەری دەرەچە فراوان و دەعامی رووپۆش بە كۆرم، لایتنیی سەرنج ڕاكێش كە بە سیستمی LED كار دەكات نەخشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەی جوانتر كردووە.


لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا فراوانی و ئاسوودەیی سەرنشینان و شۆفێر وەك هەمیشە بە زیادەوە بیری لێكراوەتەوە، كە تیایدا 5 سەرنشین جێی دەبێتەوە.


ڕووكاری بەرامبەر شۆفێر، بە شاشەیەك نەخشێنراوە و سیستمەكانی دیاریكردنی شوێن كە پەیوەستی مانگە دەستكردەكانە، هەروەها دیاریكردنی خێرایی، چاودێریكردنی دەوروبەری ئۆتۆمبێلەكە لە ڕێی كامێراوە لە بەردەستی شۆفێردان بۆ بەكارهێنانیان لە كاتی پێویستدا.

 

كوشنەكانی ئەم نەوە تازەیەی ڤۆڵكسواگن سیستمی گەرمی و ساردی تێدایە، هیتەری تایبەت بە ئاوێنەكان و جامی پێشوو دوا بوونی هەیە.


سیستمی بەگەڕخەری تەگەرەكان تا رێگە لە خزاندنی بگرێت لە ناوچە سەختەكاندا و هەڵسورێنەری تەگەری دوانی و چواری تێدایە.

ڤۆلكسواگن ” ARTEON” بە بزوێنەری بەنزین، قەبارە 2.0 بە توان 272 ئەسپ، بزوێنەری گاز، بە قەبارەی 2.0 بە توانای 240 ئەسپ بەردەست دەبێت، كە بە گێر بۆكسی 7 نمرەیی پەیوەست كراوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن