پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

میتسیوبیشی،” pajero sport”ی بەرهەمهێنا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای میتسیوبیشی ژاپۆنی، پاش دەست بەرداربوونی لە بەرهەمهێنانی “pajero” نەوەیەكی نوێی لە “pajero sport” بەرهەمهێنا، كە ئۆتۆمبێلێكی دەبڵ ئەكسلی سێ‌ ریز كوشنە.

بەرهەمە نوێكەی میتسیوبیشی، لە ڕووكاردا تەواو جیاوازە و نەخشەسازییەكی بێ وێنە و سەرنج ڕاكێشی بۆ كراوە.

باجیرۆ سپۆرتی نوێ‌، ئۆتۆمبێلێكی خێزانییە و سێ ریز كوشن لە خۆ دەگرێت كە جێی 7 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە.

ئەم بەرهەمە نوێیە، هەڵسوڕێنەری تەگەری دوانی و چواری یە، سیستمەكانی هەڵسوڕێنەری یەك تەگەری بۆ هەر چوار تەگەرەكەی بە جیا تێدایە و لە رێی سیستمێكی خۆكارەوە لە ساتی ناهەمواری كەش و هەوادا تەگەرەكان دەسوڕێن.

باجیرۆ سپۆرت، بە بزوێنەرێكی 6 پستۆن بە قەبارەكانی 2.5 لیتر و 3.0 لیتر بە توانای 181 و 209 ئەسپ بەردەست دەبێت كە گێر بۆكسێكی 7 نمرەیی بۆ دانراوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن