سەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

باشی و خراپییەكانی گێڕی دەستی


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ئەگەرچی ئەمڕۆ گێڕی ئۆتۆماتیك، لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا بەربڵاوترینە، بەڵام ئەمە وای نەكردووە كە خواست لەسەر گێڕی دەستی كەم بێتەوە، تائێستاش زۆرن ئەوانەی كە ئەم جۆرە گێڕەیان لا پەسەندە.

 

لەم بابەتەدا بە چەند خاڵێك باشی و خراپییەكانی گێڕی دەستی دیاریی دەكەین.

باشییەكانی گێڕی دەستی

– چێژی لێخوڕین: ئەو ئۆتۆمبێلانەی گێڕی دەستین، بە هەڵمەتتر و بە گوڕ ترن لە ئاژووتندا و شۆفێر چۆنی بوێت بەو جۆرە ئۆتۆمبێلەكەی لە ژێر فەرمانی دایە.

– ئاسانی لە چاككردنەوەدا: پێكهێنەرەكانی گێڕی دەستی سادە و ساكارن، لە دۆخی زۆر تایبەتدا نەبێت، چاكردنەوەیان زۆر كات ناخایەنێت، تەنانەت گەر شۆفێر شارەزا بێت، خۆی توانای بە سەر چاككردنەوە و گۆڕینی هەندێك پارچەیدا هەیە.

– تەمەن درێژی ڕۆنەكەی: ڕۆنی بزوێنەر و پێكهاتەكانی تری گێڕ (سیوەیل، هایدرۆلیك) لە ئۆتۆمبێلی گێڕی دەستیدا تەمەنی زیاترە.

– كەمخەرجی لە سوتەمەنیدا: ئۆتۆمبێلی گێڕی دەستی، كەمتر سووتەمەنی سەرف دەكات بەراورد بەو ئۆتۆمبێلانەی كە ئۆتۆماتیكن، بە پێی لێكۆڵنەوەكان، هەر ئۆتۆمبێلێكی ئۆتۆماتیك بەراورد بە گێڕی دەستی بە ڕێژەی %15 سووتەمەنی زیاتر سەرف دەكات.

– هەرزان لە نرخدا: ئۆتۆمبێلی گێڕی دەستی بەراورد بە هاوتا ئۆتۆماتیكییەكەی لە نرخدا هەرازانترە.

 

خراپییەكانی گێڕی دەستی

– زەحمەتی فێربوون: بۆ ئەوانەی لە سەرەتای شۆفێریدان فێربوونیان بە گێڕی دەستی قورس و ئاستەمە.

– هەستانەوە: بۆ هەندێك ناوچە لە دۆخی هەستانەوەدا بە تایبەت كە شەقام پاڵەپەستۆی لەسەرە، هەستانەوە و گۆڕینی گێڕ زەحمەت و مەترسیدارە.

– نەهامەتی قاچی چەپ: بەردەوام كلاج كردن بۆ گۆڕینی گێڕ كارێكی دوبارە و قورسە، هەمیشە ئەو شۆفێرانەی گێڕی دەستی بەكار دەهێنن هەست بە ئازاری قاچی چەپیان دەكەن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن