رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاریگەلەریهەواڵ

نهێنی ئەم جێگەیە لە دەسكی دەرگای ئۆتۆمبێلەكەتدا بزانە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

لە ئێستادا زۆرێك لە كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەكی دیار لە ڕووكاری ئۆتۆمبێلەكاینیاندا هیچ دەرەچەیەكیان بۆ كردنەوەی دەرگاكان نەهێشتۆتەوە و سویچی كار پێكردنی ئۆتۆمبێلەكانیشیان بە جۆرێك لێكردووە كە تەواو ئەلكترۆنییە و لە ڕێی باتری و تایبەتەوە نەبێت كار ناكەن.

 

هەندێك جار شۆفێر ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو دەبێتەوە بەوەی باتری سویچەكەی لە كار دەكەوێت و هیچ دەرەچەیەكیش بۆ كردنەوەی دەرگاكەی نابینێت بە تایبەت لە ئۆتۆمبێلە مۆدێل بەرزەكاندا ئەم گرفتە هەیە، بەڵام هەموو شتێك بیری لێ دەكرێتەوە ئەو كات بڕیار دەدرێت ئەم كارە بۆ كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل گەر بەوجۆرە تێ‌ پەرێت ئەبێتە نەنگی بۆیان بەڵام بە دڵنیایی بۆ هەر دۆخێك چارەسەرێكیان داناوە.

 

-لە بەشی خوارەوەی دەسكی دەرگاكەتدا جێگەیەك بە بەتاڵی هێڵراوەتەوە.


-دەسكی دەرگاكە ڕابكێشەو هەر بە سویچەكەت، بەشی خوارەوەی لای چەپی دەسكی دەرگاكەت هەڵبدەرەوە.

-دەبینیت كە لەهەمان جێگەدا شوێنی كردنەوەی دەرگاكە بوونی هەیە.

– دەرگاكە بكەرەوە و كار بە ئۆتۆمبێلەكەت بكە.

– بیرت نەچێت كە ئەو پێكهاتەیەی شوێنی كردنەوەی دەرگای ئۆتۆمبێلەكەتی پێ‌ ڕوو پۆش كراوە بیخەرەوە جێی خۆی.

– با یەكەم كاری دوای ئەم پرۆسەیەشت دوای لێخوڕین، گۆڕینی باتری سویچەكەت بێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن