رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

بەرزترین ئاستی ئەو خێراییە چەندە كە تایەی ئۆتۆمبێلەكەت بەرگەی دەگرێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

چوار تایە، ئەڵقەی پەیوەندی نێوان هەیكەلی ئۆتۆمبێل و ڕێگاو بانەكانن، بە پێی ئەو توانا دەردراوەش كە بزوێنەر دەیداتە تەگەرەكان، خێرایی و هێزی هەر ئۆتۆمبێلێك دیاریكراوە.

لەم بابەتەدا باس لەو ڕێگە پێدانە زانستیانە دەكەین كە تایەكان تا چەند بەرگەی بەربەستی خێراییەكان دەگرن و ئەو خێراییە چەندە كە تایەی ئۆتۆمبێلەكانمان توانای بەرگەگرتیان هەیە؟

ناوەندی هەڵسەنگاندنی جیهانیی بۆ ئۆتۆمبێل، چەند پیتێكی بۆ توانای بەرگەگری تایەكان داناوە، كە بە پیتی ” Nدەست پێدەكات و لە ناوەڕاستدا دەبێتە H پاشان بە هەردوو پیتی پێكەوەیی ZR” كۆتایی دێت”.


گرنگە بۆ شۆفێر لە كاتی كڕینی تایەی ئۆتۆمبێلەكەیدا بزانێت بەرگە گرتنی تایەكانی تا خێرایی چەندە و ئاشنای ئەو پیتە بێـت كە لەسەریەتی.

N بەرگەی خێرایی 140 كیلۆمەتر / كاتژمێر

P بەرگەی خێرایی 150 كیلۆمەتر / كاتژمێر

Q بەرگەی خێرایی 160 كیلۆمەتر / كاتژمێر

R بەرگەی خێرایی 170 كیلۆمەتر / كاتژمێر

S بەرگەی خێرایی 180 كیلۆمەتر / كاتژمێر

T بەرگەی خێرایی 190 كیلۆمەتر / كاتژمێر

U بەرگەی خێرایی 200 كیلۆمەتر / كاتژمێر

H بەرگەی خێرایی 210 كیلۆمەتر / كاتژمێر

V بەرگەی خێرایی 240 كیلۆمەتر / كاتژمێر

W بەرگەی خێرایی 270 كیلۆمەتر / كاتژمێر

Y بەرگەی خێرایی 300 كیلۆمەتر / كاتژمێر

ZR بەرگەی خێرایی 240 كیلۆمەتر / كاتژمێر بەرەو سەرتر


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن