رێبەری ئۆتۆمبێلهەواڵ

وێستگەی تەكسی نێو شاری سلێمانی دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندنی سلیمانی ڕایدەگەیەنێت، وێستگەی تەكسی ناو شاری سلێمانی دەخەینە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

سدیق محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی بە ماڵپەڕی (خەڵك)ی ڕاگەیاندووە، جێبەجێكردنی بڕیاری دانانی وێستگەی تەكسی بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، بەشێوەیەك قۆناغی یەكەم لێدانی لەزگەیە لە تەكسی ناوشاری سلێمانی بە دوو ڕەنگی جیاواز.

وتیشی”ئەو تەكسییانەی لە خەتەكانی هەولێر و بەغدا و شارەكانی دیكەن و نەفەر بۆ دەرەوەی شار دەگوازنەوە ڕەنگی قاوەییان لێدەدرێت و تەكسییەكانی ناوشاریش ڕەنگی شینیان لێدەدرێت بۆ ئەوەی هیچیان نەتوانن نەفەری یەكتر بار بكەن”.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پڕۆژەی وێستگەی تەكسی ناو شار تەواو بووە و ئێستا لە وەزارەتە و لەوانەیە لە هەفتەی داهاتوو بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، دواتر كاتی كاركردن بۆ تەكسی گەڕۆكی شاری سلێمانی دەردەكەین و هەوڵ دەدەین دابەشیان بكەین بەسەر شاری سلێمانی بەشێوازی وێستگە.

سەبارەت بە شێوازی ئیدارەدانی وێستگەگان، ناوبراو ڕایگەیاند، ئیدارەكردنی وێستگە كارێكی قورسە، چونكە لەڕووی ماددی و فەرانبەرانیشەوە ئەوەندەمان لەبەردەست نییە، ئەگەر كەرتی تایبەتیش كردی لەژێر سەرپەرشتی ئێمەدا دەبێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن