گەلەریهەواڵ

پادشای برۆنای، خاوەنی 7 هەزار ئۆتۆمبێلە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

پادشای برۆنای، “حەسەن بلقییە” كە سامانەكەی بە 20 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، خاوەنی سەدان ئۆتۆمبێلی گران بەهایە بە جۆرێك كە ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانی دەگاتە 7000 ئۆتۆمبێل.

لە كۆی ئەو ژمارە زۆری ئۆتۆمبێل، “حەسەن بلقییە” خاوەنی 600 رۆلز رۆیس، 574 مێرسیدس، 452 فێرارای، 328 بینتڵی، 209 بی ئێم دەبلیو، 179 جاكوار، 134 كوینگسیگ، 21 لامبۆرگینی، 11 ئەستۆن مارتە.

 

شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەكانی پادشا، بە ئەندازەی 10 گۆڕەپانی تۆپی پێیە و گەر بتەوێت تەواوی ئۆتۆمبێلەكانی سەرپێیانە تەماشا بكەیت، ئەوا پێویستت بە یەك كاتژمێرو نیو دەبێت.

 

ئەمانەی خوارەوەش نمونەیەكن لە ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێلەكانی بلقیە.

 

ڕۆلز رۆیس فانتۆم VI


ئەم ئۆتۆمبێلە لە ساڵانی نەوەدەكاندا، بە خواستی تایبەت دروستكراوە، 800 كاتژمێر كاركردنی ویستووە تا بەرهەم هاتووە.

 

مێرسیدس بێنز CLK GTR


لە بنەڕەتدا ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ پێشبڕكێكانی پاڵەوانێتی FIA GT دروستكراوە، كە بزوێنەرێكی 12 پستۆنی بە قەیارەی 6.9 لیتر لە سەرە كە توانای 612 ئەسپی هەیە.

 

ڕۆلز رۆیس، ڕووپۆش كراو بە ئاڵتونی عەیارە 24


لە ڕۆژی هاوسەرگیریدا، پادشای برۆنای ڕۆلز رۆیس سلڤەر سپۆرت IIی بە كارهێنا كە تەواو ڕووپۆشی ئاڵتونی عەیاری 24 كرابوو نرخەكەشی 14 ملیۆن دۆلار بوو.

 

بینتڵی جاڤا

ئەم ئۆتۆمبێلە مۆدێلی 1994ە، تەنیا 18 دانەی لێ‌ دروستكراوە.

فێراری میسۆس


ئەم ئۆتۆمبێلە نەخراوەتە بازاڕەكانی جیهان و تەنها لە سەر خواستی پادشای برۆنای 2 دانەی لێ بەرهەم هاتووە.

 

مێرسیدس بێنز ڕووپۆشكراو بە ئاڵتون

بەهەمان شێوەی ئۆتۆمبێلەكانی دیكەی ئەم ئۆتۆمبێلەشی ڕووپۆشی ئاڵتونی عەیارە 24 كراوە.

 

فێراری FX


لە نمونەی ئەم ئۆتۆمبێلە تەنها 9 دانە لە جیهاندا بوونی هەیە، كە پادشا خاوەنی 6 دانەیانە.

 

ماكلارین F1


یەكێك لە خێرارتین ئۆتۆمبێلەكانی جیهانە و تەنها 106 دانەی لێ‌ بەرهەمهاتووە.

برۆنای دەكەوێتە سەر كەناری باكووری دوورگەی برونیوی باشووری خۆرهەڵاتی كیشوەری ئاسیا، هەرێمێكی دەوڵەمەندە بە نەوت و كانزای بەهادار و مەرجان.
– سوڵتان حەسەن بەلقیەی تەمەن 67 ساڵ، سوڵتانی ناوچەكەیە.
– جگە لە موسڵمانان، بوزییەكان %13 و مەسیحییەكانیش %10ی دانیشتوانی قەڵەمڕەوەكەی سوڵتان حەسەن پێكدەهێنن.
– بە دارولسەلام، ئومەتی برونایی، سەرزەمینی ئاشتی، دەناسرێت .
– پایتەخت: بەندەر سەری بكاوان.
زمانی فەرمی: زمانی مالایۆ.

كۆشكەكەی پادشای برۆنای، یەكێكە لە گەورەترین و ناوازەترین كۆشكەكانی جیهان و پێك دێت لە 1744 ژوور و ژمارەی تابلۆ هونەریەكانی ناو كۆشكەكە 650 تابلۆیە و نرخی هەر تابلۆیەك كەمتر نییە لە 150 هەزار یۆرۆ.

حەسەن بلقیە، خاوەنی فرۆكەیەكی تایبەتییە كە لەم ماوەیەدا بە زێر ڕووپۆش كرا جگە لەوەش 2 كەشتی تایبەتی هەیە و یەكێك تەنیا بۆ خۆیەتی و ئەوەی تریش بۆ میوانەكان ..


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن