ڤیدیۆهەواڵ

ڤیدیۆ: خێراترین كردەی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێل


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لە پێشبڕكێكانی فۆرمۆلا 1 دا، گروپە بەشدارەكان ڕاهێنان لە سەر زۆر كاری تایبەت و پێویست دەكەن، كە دەبێت بە جۆرێك بن دەست و برد و خێراییان هۆكار بێت بۆ پێشكەوتنی گروپەكەیان.

گروپی “رێد بۆڵ” لە میانی پێشبڕكێكانی فۆرمۆلا 1 جیهانیان بە دەست و برد و خێراییەكەیان سەرسام كرد كاتێك توانیان یاریدەی هاوكارە شۆفێرەكەیان لە پێشبڕكێكە بدەن بە گۆڕینی تایەی هەر چوار تەگەرەكەی لە ماوەی 1.88ی چركەیەكدا.

ئەم ژمارە پێوانەییە لە میانی پێشبڕكێكانی ئەڵمانیای گەروەی هات، كە ئەندامانی تیمی تەكنیكی ” رێد بۆڵ” لە چاو تروكانێكدا توانیان یاریدەی (ماكس فیرشتابن) بدەن بە گۆڕینی تایەكانی تا بە خێرایی بگەڕێتەوە بۆ نێو ڕێڕەوی كێبڕكێكان.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن