پرۆفایلگەلەریهەواڵ

بی ئێم دەبیلو، خێراترین ئۆتۆمبێلی خۆی دەخاتە بازاڕەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی یەكێك لە كۆمپانیا زەبەلاحەكانی بواری پیشەسازیی و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا، خێراترین ئۆتۆمبێلەكانی خۆی دەخاتە سەر عەرشی ئۆتۆمبێلەخێراكانی جیهان.

كۆمپانیای بی ئێم دەبیلو ئاشكرایكردووە، نەوەی حەوتەمی خۆی بۆ ساڵی 2020 ” ئەلبینا B7″ ە، كە یەكێك لە بەهێزترین و خێراترین ئۆتۆمبێلەكانیەتی.

بی ئێم دەبلیو، ” ئەلبینا B7″ بزوێنەرێكی تۆربۆ 4.4 لیتری 8 پستۆنی لەسەرە كە توانای 600 ئەسپی هەیە و فڕەی كرانگی 800 نیوتن/ مەترە.

ئەم ئۆتۆمبێلە ناوازەیەی كۆمپانیا ئەڵمانییەكە، كێشی 2,202 كیلۆگرامەو لە ماوەی 3.5 چركەدا خێرایی دەگاتە 0-96.5 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و بەربەسی خێرایشی 330 كیلۆمەترە.

بڕیارە ساڵی داهاتوو بخرێتە بازاڕەكانی جیهانەوە كە چاوەڕێ دەكرێت نرخەكەی لە بازاڕەكانی ئەمریكادا 141هەزار و 700 دۆلارەوە دەست پێ بكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن