پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

هیوندای، سۆناتا هایبێردی 2020 بە شێوەیەكی جیاواز بەرهەم دەهێنێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای هیوندای كۆریای باشوور، گۆرانكارییەكی تەواو لە “سۆناتا”دا دەكات و بۆ ساڵی داهاتوو بە دوانە بزوێنەری بەنزین و كارەبایی بەردەست دەبێت.

هیوندای سوناتای 2020 لە ڕووكاری دەرەوەیدا گۆڕانكای دیاری تێكراوە، بە تایبەت بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە باڵێكی بۆ زیاد كراوە كە بە لایتەكانەوە پەیوەست كراوە.

هاوكات عەتەری ئۆتۆمبێلەكە جیاواز لە نەوەكانی پێشوویەتی و سەقفەكەشی كراوە بە پارچەیەكی وزە وەرگر كە لە ڕێی تیشكی خۆرەوە باترییەكان بارگاوی دەكاتەوە و تواناش دەداتە هەندێك كردەی میكانیكی ئۆتۆمبێلەكە.

بەرهەمە كۆرییەكە، گەر بە تەواوەتی لە ڕێی وزەی خۆرەوە بارگاوی بكرێتەوە پێویستی بە 6 رۆژ هەیە، ئەم بەشەی كە لە سەقفەكەدا جێگیر كراوە بۆ كۆكردنەوەی وزە، هەم وەك جوانی هەم وەك یاریدەدەرێك بۆ بارگاویكردنەوەی باتری بزوێنەرە كارەباییەكەی بە شێوەیەكی كاتی سوودی لێ‌ وەردەگیرێت.

سۆناتا هایبێردی 2020 بزوێنەرێكی بەنزینی بە ناوی (Smartstream) لەسەرە كە 4 پستۆنە و قەبارەی 2.0 لیترە و توانای 155 ئەسپی تێدا جێگركراوە، هاوكات بزوێنەرە كارەباییەكەشی توانی 52 ئەسپی هەیە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن