گەلەریهەواڵ

پۆرش “تایكان” بەر لە ڕاگەیاندن،ی زۆرترین خۆاستی لەسەرە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای پۆرشی ئەڵمانی، بە نیازە پۆرش “تایكان”ی تەواو كارەبایی بەرهەم بهێنێت و بە پێی ڕاگەیەنراوی كۆمپانیاكەش تەنها 40 هەزار دانەی لێ‌ بەرهەم دەهێنێت.

لە ئێستادا كە تەنیا نمونەی نمایشكراو بەردەستە و زیاتر لە 30 هەزار خواست لەسەر ئەو بەرهەمە ئەڵمانییە ناوازەیە هەیە و چاوەڕێ دەكرێت بەر لەوادەی دەست بەكار بوون بۆ بەرهەمهێنان، خواست لە سەر تەواوی ئەو ژمارەیە بگاتە كۆتایی كە پۆرش بە نیازی بەرهەمهێنانیەتی.

پۆرش “تایكان” ، ئۆتۆمبێلێكی تەواو كارەباییە و بزوێنەرەكەی توانای 600 ئەسپی هەیە، كە باترییەكانی ئەم بزوێنەرە پێكهاتەی لیسیۆم ئایۆنن تا بڕینی مەودای 500 كیلۆمەتر پاشان بارگاویكردنیان پێویستە.


هێزی بزوێنەرە كارەباییەكەی پۆرش “تایكان” ، بە جۆرێكە كە لە ماوەی 3.5 چركەدا خێرای لە 0 كیلۆمەتر دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

بە پێی ئەو زانیاریانەی كە پێگە جیهانییەكانی بواری ئۆتۆمبێل ئاماژەیان پێداوە، نرخی ئەم بەرهەمە ئەڵمانییە، 19 هەزار و 300 دۆلاری ئەمریكی یە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن