پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

جیلی بەرهەمێكی هاوشێوەی ڕانج رۆڤەر ڕاگەیاند


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیا چینییەكان، ساڵانێكە توانای خۆیان بەگەڕ خستووە لە بەرهەمهێنانی چەندین ئۆتۆمبێلی نایاب، كە هەندێك بە ڕكابەر و هەندێكیش بە لاسایكەرەوەی كاری كۆمپانیا گەورەكانی ناو دەبەن.

لە ئێستادا، كۆمپانیای جیلی چینی، بە یەكێك لە بەرهەمە تایبەتەكانی كە ناوی ” atlas pro” یە، دەیەوێت بازاڕەكانی جیهان بۆخۆی كۆنترۆڵ بكات.

ئەم بەرهەمە نوێیەی جیلی، لە شێوەدا دەچێتەوە سەر رانج رۆڤەر، كە 4 مەتر و 44 سانتیمەتر درێژە و بان پانۆرامی یە، عەتەری دەرەچە فراوان و لایتینی پەرە پێدراو بە LED ڕووكاری پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەی كەشخەتر كردووە.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەی جیلی، هاوشێوەی ڕووكاری دەرەوە پەرەی پێدراوە و سەرنج ڕاكێشە، بە جۆرێك كوشنی تایبەت كە پلەی گەرمی و ساردی تێدا جێگر كراوە و بە وزەی كارەبا هەر جوڵەیەكت بوێت ئەنجامی دەدات.

داشبۆردی سەرنج ڕاكێش و بەرگی چەرم ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەی كەشخەتر كردووە و ڕووكاری بەرامبەر شۆفێریش بە دوو شاشەی 12 ئینج نەخشێنراوە.

جیلی لە ” atlas pro” دا لە ڕێی كامێراوە، ناوچەی كوێری بۆ شۆفێر كۆنترۆڵ كردووە و شۆفێر دەتوانێت ئاگاداری چواردەوەری ئۆتۆمبێلەكەی و ئۆتۆمبێلەكانی لا تەنیشتەكانیشی بێت.

جیلی نوێ‌، بە دوو جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت، بزوێنەری بەنزین بە قەبارەی 1.8 لیتر كە توانای 188 ئەسپی هەیە، بزوێنەری بەنزین و كارەبایی بە قەبارەی 1.5 لیتر بە توانای 177 ئەسپ كە پەیوەستی گێر بۆكسێكی 6 نمرەیی كراوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن