گەلەریهەواڵ

كی كارز، ئەو ئۆتۆمبێلانەی تەنیا لە هەسارەی ژاپۆن هەن


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

ژاپۆن، ئەو وڵاتەی كە بە هەسارەیەكی تر ناوی دەبرێت، پڕە لە داهێنان و بابەتگەلی ناوازە، زۆر پێویستی هەن تەنیا لەم وڵاتەدا بوونیان هەیە، لەم بابەتەشدا چەند ئۆتۆمبێلێك دەخەینە ڕوو كە بە تەنیا لەم هەسارەیەدا بوونیان هەیە.

 

كی كارز، كە كورتكراوەی دەستەواژەی “كایجیدۆشا”ە ژاپۆنییە (keijidōsha) بە واتای ئۆتۆمبێلی بچوك و ساكار دێت، واتا ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە قەبارەدا بچووكن و رێپێدراون بە هاتوچۆ لە رێگە خێراكاندا.

 

حكومەتی ژاپۆنی، لە ساڵی 1949 وە، ڕێساو یاسای دانی باجی بۆ ئۆتۆمبێل داناوە و هەر ئۆتۆمبێلێك بە پێی جۆر و قەبارەی بڕێكی جیاواز باجی لەسەرە، هاوڵاتیانی ژاپۆنیش بۆ بە دوور بوون لە باجی زۆر، خواستیان لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەیە كە هەیكەل و بزوێنەریان بچوكە و توانای مامناوەندی رۆشتنیان هەیە.

ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە ژاپۆن هەن لە وڵاتانی دیكە زۆر بە كەمی بوونیان هەیە، بەم دواییانە هەریەكە لە ” سۆزۆكی ئاڵتۆ و سۆزۆكی گیمنی” كە لەو ئۆتۆمبێلانەن لە ژاپۆن رێپێدراون تا ئێستا هەر لەو وڵاتە بوونیان هەبووە، ئێستا لە بازاڕەكانی جیهاندا وەك باشترین ئۆتۆمبێلی ناو شار چوونەتە بازاڕەكانی جیهان و ناویان دەركردووە و بوونە جێی سەرنجی كڕیاران و خواست لە سەریان پەیدابووە.

چەند نمونەیەك لەو ئۆتۆمبێلانەی تەنیا لە ژاپۆن هەن:


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن