گەلەریهەواڵ

تاكسی وڵاتان شێوەیان چۆنە و ناویان چی یە؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

لە هەرێمی كوردستان، سەرنشینان دەستەواژە جیهانیەكەی بەكاردەهێنن و بە تاكسی ناوی دەبەن، بەڵام ئەم ناوە لە هەندێك وڵات جیاوازە و ناوی جۆراو جۆری بۆ دانراوە، جگە لە جیاوازی ناوەكانیان، لە ڕواڵەتیشدا تاكسییەكان جیاوازن.

ئەمانەی خوارەوە بەشێك لە تاكسی وڵاتانن لە جیهاندا.

تایلاند :تاكسیەكەیان ناوی “توك توك”ە، لە ناوچەی شیانگ مای ئەم جۆرە تاكسییە دەبینرێت.

ژاپۆن: تاكسیەكانی تۆكیۆ لە ژاپۆن بە ” كاوای ” ناسراون.

ڤینیسیا: لە ڤینیسیای ئیتالیا، بەو پێیەی ڕێڕەوەكان ئاوین، هاوڵاتیان بەم بەلەمانە هامشۆ دەكەن.

كوبا:تاكسییەكانی كوبا ناویان ” كوكو”ە.

ئەرجەنتین: ئەمە شێوەی تاكسی وڵاتی ئەرجەنتینە بە تایبەت تاكسیەكانی بۆینس ئایرسی پایتەخت.

دورگەی ئیشیا: لە ئیتالیا و لە دورگەی ئیشیا، تاكسیەكان ناویان “مایكرۆ تاكسی”یە.


پاراگوای: شێوەی تاكسیەكانی ئاسونسیون لە پاراگوای.

لاتیڤیا: شێوەی تاكسییەكانی لاتیڤیا لە شاری “ریگا”.

هیند: لە مۆمبای ئەم جۆرە تاكسیانە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان بەكاردێت.

ئینگلترا: شێوەی تاكسییەكانی لەندەنی پایتەخت زۆر كەشخە و ناوازەن.

ڕوسیا: شێوەی تاكسییەكانی مۆسكۆ.

كشمیر: لە ویلایەتی ” ئەلشیكارا” ئەم بەلەمانە بۆ هامشۆی سەرنشینان بەكار دێت.

چیك: لە پراگی یایتەخت پێشنیار بۆ بەكارهێنانی ئەم مۆدێلە نوێیە بۆ كاری تاكسی كراوە.

سەڵتەنەی عومان: شێوازی تاكسی لە سەڵتەنەتی عومان كە دیزاینی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكانی هەیە.

ئەمریكا: تاكسیەكانی نیویۆرك لە جۆری نیسان nv200ن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن