ڤیدیۆهەواڵ

ئاودی ئۆتۆمبێلێكی هاشباك لە جۆری A1 ی ڕاگەیاند


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای ئاودی ئەڵمانی نوێترین بەرهەمی خۆی ڕاگەیاند، كە ئۆتۆمبێلێكی هاشباك
(جانتایی) یە لە جۆری A1 و بە “A1 Citycarver” ناسراوە.

 

ئۆتۆمبێلەكە نەخشێنراوە بە لایتینی كاركردو بە سیستمی LED عەتەری دەرەچە فراوان و ڕوكارێكی وەرزشی نایاب كە تایەكانی بە پێوانەی 16 و 18 ئینج بەردەست دەبن.

ئاودی A1 لە ناوەوەیدا سەرنج ڕاكێش و كەشخەیە، نمونەیەكی سەردەمیانەی داشبۆردی تیا هەیە، شوێنی كوشنەكانی بۆ سەرنشین و شۆفێر فراوانە و بە پۆشەری تایبەت داپۆشراون، ڕووكاری داشبۆردەكەی بە ریشاڵی كاربۆنی ڕەنگ كراو تایبەتمەندی ڕەنگی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەی دراوەتێ‌.

ئەم بەرهەمە نوێیەی ئاودی، بە مانگە دەستكردەكانەوە پەیوەستە و لە ڕێی پرۆگرامی تایبەتەوە دەستنیشانی شوێن و جێگەكانت بۆ دەكات، هاوكات بە كامێرای پێشوو دوا شۆفێر دەتوانێت ئاگاییەكی باشی بۆ دەوروبەری ئۆتۆمبێلەكە هەبێت، هەروەها سیستمی دژە خلیسكانی تێدا جێگیرە.

ئاودی نوێ‌ بە بزوێنەری بەنزین و كارەبایی بە قەبارەی 1.4 لیتر و بە توانای 200 ئەسپ بەردەست دەبێت كە پەیوەستی گێرێكی 7 نمرەییە و سیستمی هەڵسوڕێنەی تەگەری دوانی پێشەوەشی تێدا جێگیرە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن