گەلەریهەواڵ

پیكابەكەی ” foton” دەیەوێت ڕكابەری زەبەلاحەكان بكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیا چینییەكان دەیانەوێت بە بەرهەمەكانیان ڕكابەری كۆمپانیا بە ناوبانگ و زەبەلاحەكان بكەن و ساڵانێكە دەستیان داوەتە ڕكابەریییەكی بێ‌ وێنە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی بەهێز و سەرنج ڕاكێش و كەمخەرجی.

لەمبارەیەوە، كۆمپانیای ” foton”ی چینی ڕایگەیاندووە، بە دواین بەرهەمی كە پیكابێكی هەوابڕ و ناوازەیە و بە (Tunland)، بازاڕەكانی ئاسیاو ئەوروپا كۆنتڕۆڵ بكات.

ئەم بەرهەمە نوێەی كۆمپانیا چینییەكە، 4 مەتر و نیو درێژە و تایەكانی بە ئەندازەی 18 و 19 ئینجن، ڕووكاری پێشەوەی بە كرۆم داپۆشراوە.

پیكابەكەی FOTON دەبڵ كابینەیە و جێی 5 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە.

شاشەی هەستەوەر كە بە چەندان پرۆگرامی نایابی تەكنەلۆژی پەیوەستە، سوكان ڤۆلیۆم، كامێرای پاش و پێش، دیاریكاری ماوەی نێوان خۆی و ئۆتۆمبێلی پێشی، هەڵسورَێنەری تەگەری چواری و دژە خلیسك لە تایبەتمەندییەكانی ئەم بەرهەمە نوێەی كۆمپانیا چینییەكەن.

ئەم بەرهەمە بە بزوێنەری بەنزین بەتوانای 163 ئەسپ و گارز بە توانای 118 ئەسپ كە گرێدراوی گێڕێكی 5 نمرەیی دەستی و 6 نمرەیی ئۆتۆماتیكە بەردەستە و سیستمی هەڵسوڕێنەری تەگەری پێش و دوایە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن