پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

شیفرۆلێت، ئۆتۆمبێلە سەرسوڕهێنەرەكەی ئاشكرا كرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای جێنراڵ مۆتۆرزی خاوەنی ” شیفرۆلێت” لە كۆتیایدا ئۆتۆمبێلە ناوازە و سەرسوڕهێنەرەكەی ڕاگەیاند، كە لە جۆری ئۆتۆمبێلەكانی ” CORVETTE” ە و شێوە و تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكانەو چاوەڕوانی دەنگدانەوەیەكی گەورە دەكرێت لێی.

ئۆتۆمبێلەكەی شیفرۆلێت، بە ڕووكارێكی زیاد لە ڕادە كەشخەیی و ناوازەیی بە پێودانگی ” ئایرۆ داینامێكی هەوا” پەرەی پێدراوە.

دوو دەرگا و چەندین دەماری سەرنج ڕاكێش و دەرەچەی گەورەی هەوا و عەتەری تایبەت و تایەی گەورە، بەرەنجامی كەشخەیی و تایبەتمەندی وەرزشی ئۆتۆمبێلە ئەمریكاییەكەیە.

لە ناوەوەی ئەم ئۆتۆمبێلەدا، سەرنج ڕاكێشییەكی سەرسوڕهێنەر بەدی دەكرێت، هەر لە ڕووپۆشی كوشن و فراوانی ناواخن و ڕووكاری سەردەمیانەی داشبۆرد و كارپێكەرە تەكنەلۆجییەكانی.

هەشت بڵندگۆ لەم ئۆتۆمبێلەدا بوونی هەیە و كوشن و ئاوێنەكانی لا تەنیشت و پێش و دوا لە ڕێی سویچەوە لە مەودایەكی دوورەوە دەتوانرێت فەرمانیان پی َبدرێت و كار بكەن.

شۆفرلێتی وەرزشی، بزوێنەرەكەی 8 پستۆنە و قەبارەی 8.2 لیترە كە توانای 502 ئەسپی هەیە.

 

خێرییەكەی بە جۆرێكە لە ماوەی 3 چركەدا لە 0 كیلۆمەتر دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و گێڕ بۆكسێكی 8 نمرەیی بۆ دانراوە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی شیفرۆلێت نرخە جیهانییەكەی لە 60 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن