پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

ڤۆڵكسواگن، “توارق”ی نوێی بەرهەمهێنا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای ڤۆڵكسواگن، نەوەی سێیەمی بەرهەمێكی ناوازەی خۆی لە جۆری “ڤۆڵكسواگن توارف” ڕاگەیاند، كە یەكێك لە ئۆتۆمبێلە نایاب و خواست لەسەرەكانیەتی و هەوادارێكی زۆری هەیە لە نێو ئۆتۆمبێلەكانی تایبەت بە سیستمی هەڵسوڕێنەری تەگەری چواری پێكەوە.

نەخشەسازی دەرەكی ئۆتۆمبێلەكە بە جۆرێكە، جیاوازی تەواو بەدی ئەكرێت لەگەڵ نەوەی پێش خۆیدا، هەیكەلی ئۆتۆمبێلەكە سەردەمیانەترە بە ڕووكاری پێشەوە و عەتەری ڕووپۆشكراو بە كرۆم و ڕووناكی “MATRIX LED” كە 128 یەكەی ڕووناكی بچوك لە هەر لایتێكیدا بوونی هەیە.

توارقی نوێ‌ لەسەر ڕاگری بەهێزی ” MLB Evo” هەیكەلەگەی چەسپێنراوە كە هەمان ڕاگر لە بەرهەمەكانی AUDI Q7 دا بوونی هەیە.

كابینەی ئۆتۆمبێلەكە بە جۆرێكە كە جێگەی 7 سەرنشین لە خۆ دەگرێت و بۆ سێ‌ بەشی دانیشتن دابەش كراوە و فراوانییەكی لە ڕادەبەدەری هەیە.

ڕووكاری بەرامبەری شۆفێر، بە چەندین شاشەی هەستەوەر نەخشێنراون كە پەیوەیستی پرۆگرامە تەكنەلۆجییەكان كراون.

بەشی دواوەی (سندوق) ئۆتۆمبێلەكەی ڤۆڵكسواگن، بە جۆرێك فراوانە كە قەبارەی 810 لیتری تیا ڕەچاو كراوە.

ڕووكاری تەواوی ئۆتۆمبێلەكە كامێرایە و شۆفێر دەتوانێت لە هەر لایەكەوە ئاگاداری نزیك و دووری نێوان خۆی و ئۆتۆمبێلەكانی چوار دەوری بێت.

جامی پێشەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە هەستەوەرێكی بۆ رێگری لە ڕووناكی لە ڕادەبەدەری ئۆتۆمبێلی بەرامبەری تیا جێگیر كراوە كە هێزی ڕووناكی بۆ بینایی شۆفێر كەم دەكاتەوە، هاوكات جامی پێشەوە هەستەوەری تایبەت بە ئاوی تیادایە و بە بەركەوتنی باران و ئاو فڵچەی جامەكان خۆكارانە كار دەكەن.

Generated by pixel @ 2019-08-13T14:54:26.541398

بزوێنەری ئەم ئۆتۆمبێلە تایبەتەی ڤۆڵكسواگن، بە گاز و بەنزین بەردەست دەبێت، لەوانە بزوێنەری بەنزین 6 پستۆن بە قەبارەی 3.0 لیتر و توانای 340 ئەسپ، بزوێنەری گاز 6 پستۆن بە توانای 286 ئەسپ.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن