پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

كۆمپانیای “GENESIS” ناوازەترین ئۆتۆمبێلی خۆی بۆ 2020 ڕاگەیاند


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای “GENESIS” یەكێك لە ئۆتۆمبێلە كەشخەو ناوازەكانی بۆ ساڵی 2020 ڕاگەیاند، كە كەشخەو سەرنج ڕاكێشە و دەچێتە خانەی ئۆتۆمبێلە پڕ تایبەتمەندییەكان.

بە پێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی كۆمپانیاكە بڵاویكردۆتەوە، ڕووكاری دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەی “GENESIS” زیاد لە ئەندازە سەرنج ڕاكێش و كەشخەیە، پێشی ئۆتۆمبێلەكە نەخشێنراوە بە عەتەری كرۆم 4 ریز لایتینی پەیوەست كراو بە كارپێكەری LED و كامێرای چاودێری و هەستەوەری ئاگادار كەرەوە، هاوكات لە جیاتی ئاوێنە لە ڕێی كامێراوە شۆفێر ئەملا و ئەولای ئۆتۆمبێلەكە دەبینێت.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە زیاتر لە دەرەوە كەشخەیی و تایبەتمەندی تیا ڕەنگ داوەتەوە، چەرم و تەختە لە پێكهاتەی كوشن و داشبۆردا بەكار هاتوون، شاشەی هەستەوەر و كارپێكەی جیاجیای تەكنەلۆجی سەرنج ڕاكێشی تێدایە.

جێی 5 سەرنشین لەم ئۆتۆمبێلە كەشخەیەی “GENESIS” دا دەبێتەوە و تایبەتمەندی خودكارانەی كوشنی بۆ دانیشتنی ئاسوودەیی سەرنشینەكان تێدایە لەگەڵ بوونی ساردی و گەرمی لە كوشنەكاندا .

سیستمەكانی هەڵسوڕێنەری تەگەری دوانی و چواری تێدا بەگەڕ خراوە، لە ڕێی كامێراوە پێش و دوای ئۆتۆمبێلەكە كۆنترۆڵكراوە، هاوكات ماوەی نێوان خۆیی و ئۆتۆمبێلی بەرامبەر و لاتەنیشت بە ئەندازەیەك دەهێڵێتەوە كە بەریەككەوتن ڕو نەدات لە دۆخی نەخوازراودا.

ئەم بەرهەمەی “GENESIS” بزوێنەری قەبارە جیاوازی هەیە لەوانە:
بزوێنەری بەنزین بە قەبارەی 3.3 لیتر بە توانای 370 ئەسپ و هەروەها بزوێنەری 3.8 لیتر بە توانای 413 ئەسپ كە توانای بزوێنەرەكە بە جۆرێك گوڕ دەخاتە سەر تەگەرەكان لە ماوەی كەمتر لە 6 چركەدا خێرایی لە 0 كیلۆمەتر دەگەیەنێـتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

كۆمپانیای “GENESIS”  یەكێك لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی كۆریای باشوورە و خاوەندارێتی بۆ كۆمپانیای هیوندای بە ناوبانگ دەگەڕێتەوە و یەكەم بەرهەمی لە ساڵی 2008 دا خستۆتە بازاڕەكانی جیهان و لە ساڵی 2015 بەدواوە بە لۆگۆی تایبەتی “GENESIS” بەرهەمەكانی خستۆتە بازاڕەكانی جیهان، كە بەرهەمەكانی یەكێكە لە مۆدێلە كەشخە و گرانبەهاكان.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن